وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ جگه‌ره‌ كێشان قه‌ده‌غه‌ده‌كات

09.12.2019
جەماوەر نیوز
به‌پێی نوسراوێكی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم كه‌ واژۆی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم له‌سه‌ره‌ له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئاماژه‌ بە رێنماییەکانی رێکخراوی تەندورستی جیهانی کە تایبەتە بە جگەرە کێشان لە شوێنە گشتییەکان و بەهاوکاری وەزارەتی ناوخۆ داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێم کردوە و سزای گونجاو بۆ ئەو کەسانە دابنێن کە سەرپێچی لە دو رێنمایی پەیوەست بە شوێنە گشتییەکان دەکەن.
سەبارەت بە رێنماییەکانیش وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، "بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنی جگەرەکێشان لە شۆفێری تەکسی و پاسەکان و هەروەها هاوڵاتیان لە کاتی بەکارهێنانی هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی تەکسی و پاس".
بڕیاری دوەمی حکومەتیش پەیوەیستە بە بەکارنەهێنانی رادیۆ و (مسجل) لەلایەن شۆفێرەوە، تەنها لەو کاتەدا نەبێت کە هاوڵاتی داوای دەکات، بەڵام لە کاتی نەبونی سەرنشین شۆفێری تەکسی و پاسەکان ئازادن لە بەکارهێنانی رادیۆ و (مسجل).


زۆرترین خوێندراو