لەقەزای کفری ژن و مێردێک بەفیشەک کوژران

09.12.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 9ی كانونی یه‌كه‌م  لەقەزای کفری کەسێک بەناوی (هـ . ا . ع)، برازایەک و خێزانەکەی بەناوەکانی( محه‌مه‌د خلیل ئیبراهیم ) لەدایکبووی 1995 وە ( ئه‌حلام سکران جه‌مال ) لەدایکبووی 1992 دەکوژێت .
تۆمەتبار کارمەندی بنکەی پۆلیسی کفرەیە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە .
لەئێستادا تەرمەکان بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو