ئه‌مشه‌و جه‌نگی تۆپی پێ له‌ ئیسپانیا ئه‌نجامده‌درێت

18.12.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ی 18ی كانونی یه‌كه‌م  كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له‌ نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
 ئه‌م یارییه‌ به‌هۆی دۆخی نائارامی كه‌ته‌لۆنیا له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌م دواخرا.
راهێنەرانی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید پێش کلاسیکۆ قسەی خۆیانکرد و باسیان لە گرنگیی یارییەکە بۆ میدیاکانکرد.

زینەدین زیدانی، راهێنەری ریال مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەر لە کلاسکۆ ئامادەیی تیپەکەی دووپاتکردەوە و رایگەیاند کە هیچ دوودڵ نییە، لە بەرامبەریشدا ئێرنێستۆ ڤالڤێردیی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند کە ئەو لە هیچ شتێک ناترسێت.

زینەدین زیدان وتی دەبێت بە هەموو توانایەکمانەوە یاری بکەین، دەتوانین بۆ ماوەی هەفتەیەک قسە لەسەر کلاسیکۆ بکەین، بەڵام لە راستیدا ئێمە دەبێت لە کلاسیکۆدا یاری بکەین، پێویستە بڕیاری ناوبژیوان بۆ خۆی جێبهێڵین و کاری خۆمان بکەین، ئەمە بۆ ئێمەش بۆ بارسێلۆناش راستە، ئەمە یارییەکی تۆپی پێیە، قسەی زۆر دەکرێت لەسەر یارییەکە بەڵام هاندەران چێژی راستەقینەیان دەوێ.

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ باره‌ی یاری كلاسیكۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ردوو تیپ له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه‌ له‌یه‌كتر نزیكن، گوتیشی: له‌و یارییه‌ كارێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانین كه‌ریم بێنزێما رابگرین، چونكه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاستێكی به‌رز و نایاب پێشكه‌ش ده‌كات.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: هیچ ترسێكم له‌ یاری كلاسیكۆ نییه‌ و به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌ین، رێزیم بۆ بۆچوونی خه‌ڵك هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌جه‌نگین، بیریش له‌و ناكه‌مه‌وه‌ ئه‌وان به‌ چی شێواز و پێكهاته‌یه‌ك یاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی گرینگه‌ به‌لای منه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ چۆن یاری ده‌كه‌ین، كلاسیكۆش هه‌ر كلاسیكۆیه‌ و وه‌ك هه‌ر یارییه‌كی دیكه‌یه‌ و گرینگ به‌ده‌ستهێنانی 3 خاڵی یاریه‌كه‌یه‌

زۆرترین خوێندراو