تورکیا هه‌ره‌شه‌ى تێکدانى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا

18.12.2019
جەماوەر نیوز
تورکیا هۆشدارى دا به‌ ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ى هه‌ر هه‌نگاوێک بنێت به‌ ئاڕاسته‌ى هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر ناردنى چه‌ک بۆ قوبرسى یۆنانى ده‌بێته‌ هۆى تێکدانى په‌یوه‌ندیـیه‌کانى نێوان ئه‌نکه‌ره‌ و واشنتن.

کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ده‌نگى دا بۆ لابردنى قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر ناردنى چه‌ک بۆ کۆمارى قوبرس که‌ له‌ ساڵى 1987 وه‌ له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه‌ به‌سه‌رى سه‌پـێندراوه‌ وه‌ک فشارێک بۆ ڕازیبوونى به‌ چاره‌سه‌رێک بۆ کۆتاییهێنان به‌ دابه‌شبوونى دورگه‌ى قوبرس.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا شه‌وى سێ شه‌ممه‌ ڕاگه‌یاندنێکى بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا نووسیویه‌تى ئه‌م بڕیاره‌ى کۆنگرێس هیچ ئه‌نجامێکى نابێت جگه‌ له‌ دروستکردنى کۆسپ له‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى دورگه‌که‌ و زیادکردنى گرژیـیه‌کان.

دورگه‌ى قوبرس له‌ ساڵى 1974 وه‌ دابه‌شکراوه‌، پاش ئه‌وه‌ى تورکیا هێرشى له‌شکرى کرده‌ سه‌ر دورگه‌که‌ کاتێک یۆنانیـیه‌کانى قوبرس هه‌وڵیان دا دورگه‌که‌ بخه‌نه‌ سه‌ر یۆنان. له‌ ئێستادا دوو کۆمار له‌سه‌ر ئه‌و دورگه‌یه‌ هه‌یه‌، کۆمارى قوبرس، له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه‌ دانى پـیادانراوه‌ و کۆمارى باکورى قوبرس ته‌نیا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ وه‌ک وڵاتێک لێى ده‌ڕوانرێت.



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو