به‌ڤیدیۆ... ئێران بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد مووشەکباران دەکات

08.01.2020
جەماوەر نیوز
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی مووشه‌كه‌ هێرشییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی رۆژئاوای ئه‌نبار كران.
سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ راگه‌یاندووه‌، كه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی"ییه‌.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئێران هێرشی کردووەتەسەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریكا.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، کە هەڵسەنگاندن دەکەن بۆ زیانەکان و تا ئێستا شتەکان باشن
no

زۆرترین خوێندراو