ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌پێی نوسراوێک که ده‌ست جهماوهنیوز که‌وتووه ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای هه‌رێمی کوردستان له نوسراوێکدا، به‌کرێگرتنی که‌سێک له‌بری فه‌رمانبه‌رێکی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌ک ده‌وامی بۆ بکات بەحهرام دەزانێت دەڵێت ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌بێ هیچ هۆکارێک.
له نوسراوەکەدا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی پرسیار کرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به به‌کرێگرتنی که‌سێک له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و ده‌وام بکات به‌رامبه‌ر مه‌بله‌غێک پاره ئه‌نجومه‌ن باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ئەم بابەتەی روون کردۆتەوە.
لەبەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئه‌م کاره ده‌چێته خانه‌ی خواردنی ماڵی ده‌وڵه‌ت به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ کارێ و به‌بێ به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌ش ڕێگری کردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه دروست نییه که‌سێک له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره به کرێ بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و ده‌وام بکات به‌رامبه‌ر مه‌بله‌غێک پاره‌و هۆکاری ئەم دروست نەبوونەشی روون کردۆتەوە.
هه‌ر له نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو ئه‌م كاره ده‌رگایه‌كه بۆ گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی كه‌سانێكی ناشایسته و مشه‌خۆر كه ئه‌و كاره‌یان پێناكرێت كه بۆی دامه‌زراون و خه‌ڵكی شایسته بێبه‌ش ده‌بێت له كاركردن له كه‌رتی گشتی.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052