ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا
سه‌در، مه‌رجی خۆی بۆ پشتیوانیكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و
پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئاشكرا ده‌كات
غایب عومه‌یری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
له هاوپه‌یمانی سائیرون ئاشكرای ده‌كات، پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران
گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و چه‌ند كه‌سێك ناویان هاتووه بۆ كاندید بوون و یه‌كێك
له‌وانه مسته‌فا كازمیه.
عومه‌یری روونیشی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان
روون و جێگیره و هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ناكات .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، مه‌رجی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان
بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كاندیده‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت
ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن شه‌قامی عێراقییه‌وه به‌تایبه‌تیش خۆپیشانده‌ران، قه‌بووڵكراو
بێت.
ڕایه‌ك هه‌یه بۆ هێشتنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا پرسی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052