ئەنجومەنی باڵای دەرچوانی دانەمەزراوان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست ده‌كه‌ن

22.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 22ی كانونی دووه‌م سەردانی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کردو لەلایەن مامۆستا ڕه‌سوڵ ڕه‌ئوف، بەرپرسی مەڵبەند و ژماره‌یه‌ك ئەندامانی مەڵبەند پێشوازیان لیکرا.
ده‌رچوه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كانی كورد له‌ كه‌ركوك کە بۆ پشتیوانی کردنیان سەردانی مەڵبەندیان کرد، لای خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی كه‌ركوكی حزبی سۆسیالیست پشتیوانی حزبی سۆسیالیتی بۆ ده‌رنه‌چوانی دانه‌مه‌زراو ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌ی خسته‌روو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی سه‌رجه‌م ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگا ده‌كه‌ین.
بڕیاره‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ 23ی كانونی دووه‌م کاتژمێر (10:00)ی سه‌رله‌به‌یانی لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک دژی ئەو نایه‌كسانیه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر به‌ ده‌رچوانی كورد كراوه‌ له‌ دامه‌زراندندا.

زۆرترین خوێندراو