له‌ که‌رکوک سێ که‌س بریندار کران

24.01.2020
جەماوەر نیوز
دیار ئاواره‌
له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شارى که‌رکوک سێ هاوڵاتى بریندارکران.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى له‌ شارى که‌رکوک هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه ‌و به‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند له‌ دوو په‌لامارى جیاوازدا له‌ گه‌ڕه‌کى په‌نجا عه‌لى شارى که‌رکوک سێ هاوڵاتى له‌ لایه‌ن چه‌کدارانى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ى ته‌قه‌کردنه‌وه‌ بریندار کران.
وتیشى تاکو ئێستاکه‌ بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى شاره‌که‌ ده‌رنه‌که‌وتووه‌ که‌ ئه‌و چه‌کدارانه‌ کێن و سه‌ر به‌جى گروپێك ولایه‌نێکن و له‌و باره‌شه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستى پێکردووه‌.

زۆرترین خوێندراو