ڕه‌وتی سه‌در داوای چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق ده‌كات

24.01.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی 24ی كانونی دووه‌م هه‌زاران هاوڵاتی له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ روویان له‌ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانی ملیۆنی كرد.
خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدرا.
موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو پێویسته‌ وڵاتانی دراوسێ ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌ده‌ن و داوایكرد، عێراق رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ واژوو بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كرێته‌ سه‌ری.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوپاكه‌ی له‌ عێراق نه‌كشێنێته‌وه‌، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی "داگیركار و دوژمن" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
له‌ سه‌ر داوای سه‌در ئه‌مرۆ خۆپیشاندانه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.
no

زۆرترین خوێندراو