ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
چین بڕیاریدا له ماوه‌ی 10
رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان به ڤایرۆسه بكوژه
ترسناكه‌كه‌ی "كۆرۆنا" درووست بكات، كه تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه
26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌دان حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوونیش تۆماركراون.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه و له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری
ساڵی "قه‌مه‌ری"، مۆڵه‌تی گشتی له 10 گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته كه به
ملیۆنان كه‌س لێیان نیشته‌جێن راگه‌یه‌ندراوه و ئه‌مڕۆش ته‌واوی وێستگه و
ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه داخراون، ئیداره‌ی شاری وۆهانیش كه گه‌ورترین ئه‌و
شارانه‌یه كه په‌تاكه‌ی لێ بڵاوبووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، "بڕیاریداوه له
ماوه‌ی ته‌نیا 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌زار قه‌ره‌وێله‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی
تووشبووان به ڤایرۆسی "كۆرۆنا" دروست بكات".
بڕیاریشه بینایه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 25
هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه دروست بكرێت و تا رۆژی 3ی مانگی داهاتوو بكه‌وێته بواری
خزمه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووان.
ڤایرۆسی کۆرۆنا:
ڤایرۆسێکی نوێیە کە
بەو ڤایرۆسە هاوبەشانەی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەر دادەنرێت، توشی کۆئەندامە هەناسەی
مرۆڤ دەبێت، ئەم ڤایرۆسە بەکۆرۆنا ناسراوە(Corona virus ) واتە
تاج، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لەتاقیگە لەژێر ووردبیندا لەشێوەی تاج دەردەکەوێت، یەکەم
حاڵەتی توشبون بەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لەساڵی 2012 لەوڵاتی سعودیە تۆماکرا.
نیشانەکانی توشبون
بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی توشبون بەم ڤایرۆسە وەک نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییه، بەڵام
بەشێوەیەکی قورس‌تر کەپێکدێت:
1. تایەکی
بەهێز کەڕەنگە زیاتر لەهەفتەیەک بەخایەنێت.
2.کۆکەیەکی
توند.
3. ژانە سەر.
4. ئازاری
ماسولکەکان.
5. تەنگەنەقەسی
و قورس بونی هەناسەدان.
6.سوربونەوەی
قورگ و لوت.
7.لەرزین.
8.سکچوون.
9.بێ هێزی
و نەمانی ئیشتیهای خواردن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052