د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌ردانێك گه‌شته‌ ڕۆما

24.01.2020
جەماوەر نیوز
سەرۆك كۆماری عێراق بەسەردانێکی کورت گەیشتە ڕۆما بۆ دیداری قەداسەتی پاپاو ژمارەیەک بەرپرسانی ئیتاڵیا.
ئەمڕۆ هەینی 24ی كانونی دووه‌م د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بەسەردانێکی کورت گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی نێردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز واچاوەڕوان دەکرێت لە میانی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا، د.بەرهەم، چاوی بکەوێت بە قەداسەتی پاپای ڤاتیکان و سەرۆکی ئیتاڵیا سێرجیو ماتاریلا و سەرۆک وەزیران جۆزیبی کۆنتی، بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دوا پێشهاتە سیاسییەکان و پێویستی ناوچەکە و جیهان بە ئاشتی و ئارامی و تاوتوێکردنی بەرنامەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا ڤاتیکان بۆ عێراق و پرسە هاوبەشەکان.

زۆرترین خوێندراو