وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دڵنیای ده‌دات

27.01.2020
جەماوەر نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دڵنیایی دا، كه‌ هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رایگشتی و دامودەزگاکانی میدیا رایدەگەیەنێت، کەوا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (2019-nCoV) لە هەرێمی کوردستان بوونی نیە و تۆمار نەکراوە.
بەداخەوە لە چەند پەیج و میدیایەک بەبێ هیچ سەرچاوەیەک و دوور لە راستی و بەبێ هیچ بنەمایەک هەواڵی بوونی ئەم نەخۆشیەیان بڵاوکردووه‌تەوە.
لێرەدا هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە دامودەزگاکانی تەندرووستی زۆر بەووردی و بە بەردەوام چاودێری رەوشی ئەم نەخۆشیە دەکەن بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارە نێودەوڵەتیەکان و رێککارە پێویستەکان دەگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لەم نەخۆشیە، هەروەها رایدەگەیەنین کەوا جگە لە وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندرووستی جیهانی  WHO لەسەر ئاستی جیهاندا، هیچ لایەنێکی دیکە بەسەرچاوەی فەرمی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە دانانرێت.
وەزارەتی تەندرووستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ی کانوونی دووەمی 2020

زۆرترین خوێندراو