پۆلیسی سلێمانی 3 تۆمەتبار دەستگیردەكات

06.02.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەوڵی رفاندنی ژنێكیان دابوو.
دوای ئەوەی كاتژمێر2ی شەوی 2-2-2020 هاوڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب پەیوەندی بەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەكات كە چەند كەسێك بەچەكەوە لەبەردەم ماڵەكەیدان و هەوڵی رفاندنی دەدەن ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دەگەنە شوێنی مەبەست و هەرسێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكەن.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزەر ، دوو ڕومانە ، سێ‌ چەك لە جۆرەكانی دوو كڵاشینكۆف و یەك دەمانچەو چەندین فیشەك.
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
د،ع ، ف لەدایكبووی 1993
أ ، د ، ك لەدایكبووی 2002
ب ، ع ، ع لەدایكبوی 1996
بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو