ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
له باره‌ی كوژرانی خۆپیشانهدرانی عێراق حزبی سۆسیالیست دیمكوراتی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوزه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئیدانەی کوشتنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکات.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی حزبی سۆسیالیست:
زیاتر لە چوار مانگە خۆپیشاندان و ناڕەزایی چەندین پارێزگای عێراقی گرتۆتەوە کەتێدا خۆپیشاندەران داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن، بەڵام لە دەرئەنجامدا گرژی و ئاڵۆزی جۆراوجۆری لێکەوتۆتەوە بۆ کۆتایهێنان و بڵاوەپێکردنیان بە خۆپیشاندەران هێزی سەربازی دژیان بەکار هاتوە لەدەرئەنجامدا بە سەدان هاوڵاتی کوژراون بە دەیان هەزاری تر بریندار‌و کەمئەندام بوون کە ئەمەش تاوانێکی مەترسیدارە دژی بە مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتیانی سڤیلی عێراق ئەنجامدەدرێت.دژی پرانسیپ و مافەکانی مرڤە.
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان وێڕای پشتگیری کردن لە داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران جەخت لەسەر کۆتایهێنان بە خوێن ڕشتن و توند‌و تیژیەکان دەکاتەوە هاوکات خوازیارین جارێکی تر لە سەرو بەندی پێکهێنانی کابینەی نوێ‌دا ئاشتی خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق بگەڕێتەوە.
هەوڵبدرێت کێشە سیاسیەکانی عێراق لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت هاوکات کار بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری بۆ عێراق جێبەجێکردنی داواکاریەکانی خۆپیشەندەران وەک نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان.
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
2020/2/7
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052