فرۆشیارانی غاز ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

14.02.2020
جەماوەر نیوز
له‌ شاری سلێمانی به‌هۆكاری گرانكردنی نرخ و دروستكردنی قه‌یرانی "غازی ماڵان" بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز داخرا و سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانیش ده‌ڵێت بڕی پێویست غاز له‌ سلێمانی دابین ده‌كرێت و هیچ گرفتێك نیه‌ ,
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به‌هۆی فرۆشتنی غاز زیاتر له‌ نرخی دیاری كراو دروستكردنی قه‌یرانی غازی ماڵان بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز له‌ گه‌ڕه‌كی كوردسات داخرا و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كرایه‌وه‌,
له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت: لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان به‌ووردی چاودێری كۆی پرۆسه‌ی دابه‌شكردن و فرۆشتنی غاز ده‌كات و له‌ هه‌ر شوێنێك گرفتێك له‌ نرخ یان شێوازی دابه‌شكردنه‌كه‌ی هه‌بێت به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ده‌ست به‌جێ به‌دواداچوونی پێویست ده‌كه‌ن , سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌شڵێت  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرفتی غازی سروشتی  له‌ سلێمانی نیه‌و رۆژانه‌ بڕی پێویستی غاز دابین ده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانیدا و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ گرانكردنی نرخ یان دروست كردنی قه‌یرانی غاز , 
له‌شكر حه‌مید وتیشی به‌هۆی دروستكردنی قه‌یران و فرۆشتنی زیاتر له‌ نرخی دیاری كراو له‌گه‌ڕه‌كی كوردساتی  شاری سلێمانی بریكارێكی غاز فرۆشتنیان به‌هاوكاری تیمه‌كانی ئاسایشی سلێمانی داخست و به‌توندیش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌ , ده‌ڵێت به‌رده‌وام چاودێری پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی غاز ده‌كه‌ن و له‌ هه‌رشوێنێك گرفت دروست ببێت ده‌ست به‌جێ چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن , 
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند  نرخی هه‌ر بوتڵێك غاز ته‌نیا حه‌وت هه‌زار و "500" دیناره‌و هه‌ر بریكارێك  یان هه‌ر دووكانێكی فرۆشتنی غاز زیاتر له‌و نرخه‌ غاز بفرۆشێت رووبه‌ڕووی سزایی توندی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌ .

زۆرترین خوێندراو