ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عومه‌ر غوڵامی
لیبراڵى وشه‌یه‌کى لیکدراو و لاتینییه به ماناى مرۆڤى ئازاد یان ئازادى تاک دێت.
لیبرالى له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا:
بنچینه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ده‌وڵه‌تى لیبراڵ وه‌ک ده‌وڵه‌تى سنوردار له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تى ڕه‌ها ، ده‌بێت له ڕێبازى مافه سروشتییه‌کاندا بدۆزینه‌وه، ڕێبازێک که ئهندێشمهندانى قوتابخانه‌ى مافى سروشتى یان یاسای سروشتى داهێناوه به پێى به‌رنامه‌ى ئه‌و ڕێبازه هه‌موو خه‌ڵک هه‌ندێک مافى بنچینه‌یان هه‌یه وه‌ک مافى ژیان و ئازادى و ئاسایش و به‌خته‌وه‌رى و ده‌وڵه‌ت.
به‌خشینى هه‌ر مافێک به هه‌ر تاکێک دوو جۆر سه‌لماندن و قبوڵکردن له خۆ ده‌گرێت :
یه‌که‌م / قبوڵکردنى توانا و ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر تاکێک له‌وه‌ى که هه‌رچى پێخۆشه بیکات.
دووه‌م/ قبوڵکردنى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رتاکێک بۆ به‌رگری له‌خۆیى و ته‌نانه‌ت له کاتى پێویستدا به کارهێنانى توندوتیژى خۆیان خه‌ڵکانى دیکه‌ش دژى ئه‌و که‌سانه که ده‌ست درێژى ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و مافانه‌ى له‌و ڕووه ئه‌رکى سه‌رشانى خه‌ڵکى دیکه‌شه خۆیان دوور بگرن له‌و کار‌و ڕه‌فتارانه‌ى که ڕه‌نگه ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م تاکدا له‌و ڕه‌فتار و شێوازانه‌ى که به حه‌زى خۆى ده‌یه‌وێت بیانگرێته‌به‌ر، ماف و ئه‌رک دوو چه‌مکى ڕێنوێنیکهرن ، بۆیه له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌ک یاسا و ڕێساى ڕێنوینیدا جێگیرن که هاوکات داننان به توانا و ده‌سه‌ڵاتى هه‌ر تاکێک بۆ گرتنه‌به‌رى ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یه‌وێت هه‌موانیش وا لێبکات پابه‌ندبن به‌وه‌ى خۆ له‌و کارانه ببورن که ڕه‌نگه به شێوه‌یه‌ک ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ڕه‌فتارى ئازادنهى تاک.
لۆک، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانى لیبرالیزمى مۆدێرن له دووه‌م په‌یام سه‌باره‌ت به حکومه‌ت دا هه‌لومه‌رجى سروشتى به خاڵى ده‌ستپێک بۆ لیکۆڵینهوهکانى خۆى داده‌نێت و ئازادى و یه‌کسانى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌ژمێرێت بارودۆخێک که یاسای سروشتى به‌سه‌ریدا حکومڕانه و ئه‌و یاسایه خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌روه‌رده ده‌کات هه‌ر وه‌ک چۆن مرۆڤه‌کان یه‌کسان و سه‌ربه‌خۆن به‌و پێیه‌ى نابێت هیچ که‌س چاو ببڕێته گیان و ماڵى که‌س دى و نابێت زیان به ته‌ندروستى و ئازادیه‌کانى ئه‌وانى دى بگه‌یه‌نێت.
له ڕوانگه‌ى ئهقڵانیشهوه ده‌وڵه‌تى لیبراڵ به‌رهه‌مى په‌یمانێک ده‌ژمێرن له نێوان تاکه ئازاده‌کان له ده‌ره‌وه‌ى یه‌ک کۆ ده‌بنه‌وه بۆ پێکه‌وه ژیانێکى ئازادانه و پایه‌دار پرۆتۆکۆڵ بڕیار نامه مۆر ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندى نێوان لیبرالیزم و دیموکراسى ئاڵۆز بووه:
په‌یوه‌ندى نێوان لیبرالیزم و دیموکراسى، هه‌میشه پهیوهندێکى ئاڵۆز و پڕ کێشمه‌کێش بووه، ئه‌م دووانه نهبهیهکهوه هه‌ڵده‌که‌ن و نه بێ یه‌کیش هه‌ڵده‌که‌ن، ئێستا که‌وا پێده‌چێت جارێکیدیکه لیبرالیزم به‌لاى داکۆکیکردن له ده‌وڵه‌تى که‌مینه داشکابێتهوه ( مه‌به‌ست نکوڵیکردن له‌و گونجاویهى نێوان داکۆکیکردنى ئێستا لیبرالیزم له ده‌وڵه‌تى که‌مینه و چاکترین نه‌رێتى لیبراڵ نیه) په‌یوه‌ندى نێوان لیبرالیزم و دیموکراسى له هه‌رکاتێکى ڕابردوو زیاتر ئاڵۆز بووه.
لیبراڵى به دووه‌م نهزریهى گه‌وره داده‌نرێت که بابه‌تێکى نوێیان پیشکه‌ش کردووه، لیبراڵى بوونى هه‌یه له زانستى سیاسه که خۆى ده‌بینیته‌وه له ( فکرى سیاسى و سیسته‌مى سیاسى و په‌یوه‌ندى ده‌ولى).
مه‌رج نییه ده‌وڵه‌تان ئه‌و لیبرالیهتهى که له ناوخۆى وڵاته‌کانى خۆیان به کارى ده‌هێنن له په‌یوه‌ندییه دهولیهکاندا به‌کارى بهینن.
ده‌وڵه‌ت ئه‌رکى هه‌یه که ماف ده‌پارێزێت و مرۆڤکان له یه‌کترى ده‌پارێزێت و موڵکدارى جیاوازى هه‌یه لاى لیبراڵییه‌کان.
رێکخراوى خێر خوازى نییه:
له لیبراڵیه‌ت هیزێکى به‌رژه‌وه‌ندی بوونى هه‌یه و رێکخراوى خێرخوازى نییه.
نهزهریهیهکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ته وه‌ک بازرگانیکردن و هه‌ڵبژاردنى ئهقلانییه که زۆرترین قازانج بکه‌یت و که‌مترین زیان بکه یان هه‌ر زیان نه‌که‌یت.
ڕوانینى لیبراڵییه‌کان:
لیبراڵیه‌کان گهشبیننن به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و ده‌توانن بگونجێن و کارى هاوبه‌ش بکه‌ن و لیبراڵییه‌کان باوه‌ڕیان به مرۆڤى جیهانى هه‌یه.،
تێڕوانینی لیبراڵى بۆ سیاسه:
لیبرالییه‌کان پیانوایه که جگه له ده‌وڵه‌ت رێکخراو و کۆمپانییه‌کان ده‌توانن به‌شدارى بکه‌ن له په‌یوه‌ندى نیوده‌وڵه‌تیدا.
له‌لایه‌کى تره‌وه لاى لیبراڵییه‌کان مافى چاره‌ى خۆنوسین جیگه‌ی ده‌بێته‌وه و به‌رکه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان له نیو وڵاتاندا بوونى هه‌یه و باشترین ڕێگا بۆ دڵنیا بوون له ئاشتى و دامه‌زراوه‌ى دیموکراتییه .
لیبراڵییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌یان بۆ جه‌نگ شتى سه‌پینراو نییه، جه‌نگه‌کان ده‌توانێت چاره‌سه‌ر بکرێت به هۆکارى ئاڵوگۆڕکردنى ده‌وڵه‌تان و ده‌وڵه‌تان پێویستیان به یه‌کتر ده‌بێت.
ده‌وڵه‌تان هاوکارى یه‌کتر ده‌که‌ن له کاتى جه‌نگ و کێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان:
لیبراڵییه‌کان پیانوایه ئه‌گه‌ر نه‌توانرا ڕێگرى له جه‌نگ و ناکۆکییه‌کان بگیرێت باشتره په‌نا بۆ یاسای نێوده‌وڵه‌تى ببرێت.
جیهانێکی سه‌قامگیر:
دیارترین خاسیه‌تی قوتابخانه‌ی لیبرالیزم بریتییه له گه‌شبینی و هه‌ندێجاریش ئایدیایی (ئهندێشهگهرایی)، له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانو سروشتی مرۆڤایه‌تی، گه‌شه‌سه‌ندنی لیبرالیزم هاوشانه له‌گه‌ڵ زۆرێک له و بانگه‌شانه‌ی داوای به‌رقه‌راربوونی یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تییان ده‌کرد، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان که په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌کان ڕێکبخات له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا. بۆ نمونه، ئیمانویل کانت (1724-1804) فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی پێیوایه، که ده‌کرێت نیزامێکی فیدراڵی جیهانی دابمه‌زرێنرێت که له سایه‌یدا سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان کۆبکرێته‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوکاری بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به دۆخی ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به مۆدێلێکی وه‌ها داوای جێبه‌جێکردنی سێ مه‌رج ده‌کات: یه‌که‌م زیادبوونی ژماره‌ی رێکخراوه‌کان، دووه‌م په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، سێیه‌م پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ئاسایش له‌نێوان وڵاتاندا.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی کانت به زمانی ئه‌م سه‌رده‌مه بخه‌ینه‌روو، ئه‌وه ده‌بینین زۆر نزیکه له کیانێک که هاوشێوه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپایه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رفراوانتر که هه‌موو وڵاتانی جیهان بگرێته‌وه. له خاسیه‌ته‌کانی لیبرالیزم بۆ بواری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، باوه‌ری هه‌یه به بوونی په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌کان و سیاسه‌ته نێوخۆییه‌کان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تداو له‌نێوان په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانو سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت. له‌وکاته‌وه‌ی کانت کتێبه به‌نێوبانگه‌که‌ی (ئاشتی هه‌میشه‌یی) نوسی، ئه‌و بروایه له‌نێوان لیبرالهکاندا بڵاوبۆوه که په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌ندامی و توند هه‌یه له نێوان شێوه‌ی نیزامی حوکمرانیی له ده‌وڵه‌تدا و ئاستی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند جه‌نگ و ئاشتی به‌رپا بکات. بۆ نمونه کانت واده‌بینێت وڵاتانی دیموکراتی زیاتر حه‌ز و مه‌یلیان به‌ره‌و هاوکاری و ئاشتی هه‌یه، ئه‌م بیرۆکه‌یه دواتر بووه ئه‌و بنه‌مایه‌ی که تیۆری هاوچه‌رخی له (ئاشتی دیموکراتی) له‌سه‌ر بونیاتنرا، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا لیبراڵه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له ڕۆڵی دامه‌زراوه و ته‌کنیکی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له گه‌یشتن به جیهانێکی زیاتر سه‌لامه‌ت و سه‌قامگیر. ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به‌و بنه‌مایه‌ی که هۆی پشت که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی جه‌نگه‌کان له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی ژماره‌ی رێکخراوه‌کان و سه‌ندیكا جیهانییه‌کان، سه‌رباری زیادبوونی ژماره‌ی په‌یماننامه و ڕێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، لیبراڵه‌کان پێیانوایه زیادبوونی په‌یماننامه و ڕێکه‌وتننامه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته ئاسانکاریی له به‌ره‌وپێشچوونی بیرۆکه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌نێوان کاره‌کته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ک وڵاتان و رێکخراوه حکومی و ناحکومییه‌کان و که‌سایه‌تییه خاوه‌ن هه‌ژموونه‌کان.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌ن ئه‌م ئاراسته‌یه بوون ڕۆلێکی سه‌ره‌کیان گێڕا له هاندان به‌ره‌و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ( عصبه الامم) دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی، بۆئه‌وه‌ی ببێته ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسه‌تی هاوسه‌نگی هێزه‌کان، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له ڕێگری‌کردن له هه‌ڵایسانی ئه‌و جه‌نگه کاولکاره، له لایه‌نی ئابوورییه‌وه زۆرێک له لیبراڵه‌کان پێیانوایه زیادبوونی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆری ئابووریی نێوان وڵاتان ئه‌گه‌ری چوونه ناو جهنگو ناکۆکییه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه، دێڤید ریکاردۆ (1772-1823) به دیارترین ئه‌و که‌سانه داده‌نرێت ئه‌م ئاراسته ئابوورییه‌یان له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان دامه‌زراند، ریکاردۆ بروای وایه زیادبوونی قه‌باره‌ی بازرگانی ئازاد واده‌کات جه‌نگه‌کان که‌م ببنه‌وه، ده‌سکه‌وتنی قازانج له‌ڕێی بازرگانی و هاوکارییه‌وه پێویستی هه‌ڵایسانی جه‌نگ له‌ناو ده‌بات، ئه‌م ئاراسته ئابوورییه به‌رده‌وام بوو له گه‌شه‌سه‌ندن به‌درێژای سه‌ده‌ی بیسته‌م و به‌رجه‌سته‌بوونی له‌شێوه‌ی تیۆرێک ناونرا به (الاعتماد المتبادل) ئه‌م تیۆره پشتدهبهستی به‌و بیرۆکه‌یه‌ی که زیادبوونی په‌یوه‌ندی و پشتبه‌ستنی ئابووری مه‌سه‌له‌ی تێچوونی جه‌نگه‌کان به‌رز ده‌کاته‌وه، پاشان وڵاتان هه‌وڵده‌ده‌ن له جه‌نگ دووربکه‌ونه‌وه به‌هۆی ئه‌و زیانه ئابوورییه چاوه‌ڕوانکراوه‌ی، له‌کۆتاییدا خوێندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌ک پسپۆریه‌تی ئه‌کادیمی، دیسان بیرۆکه‌یه‌کی لیبراڵیه‌ته ده‌ره‌نجامی باوه‌ڕبوونه به توانای مرۆڤ بۆ تێگه‌یشتن له دینامیکیه‌تی و گۆڕانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتان، به‌شداریکردنی له گۆڕینی و به‌ره‌و ئاشتی و هاوکاری له‌بری جه‌نگ و ململانێ.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052