ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود له دیدارێكی "خه‌ندان" دا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات له مێژوى كورددا ته‌نها شتێك كه باش بوبێت و كرابێت و قوربانى بۆ درابێت ریفراندۆم بوه، چونكه كورد تاكو ئه‌و كاته نه‌یتوانیوه داواى مافه‌كانى بكات، بۆیه‌كه‌م جاره كورد داواى مافى خۆى بكات و له‌سه‌ر مافى خۆى دونیا گه‌له‌كۆمه‌ى لێ بكات، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ریفراندۆمه‌وه نه‌بو، دواى شه‌ڕى داعش ئه‌وان هه‌ر په‌لامارى كه‌ركوك و شوێنه‌كانى دیكه‌یان ده‌دا، ریفراندۆم له وڵاتێكى ئه‌وروپى له شارێكدا ده‌كرێت.
*سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بزانم ته‌ندروستیتان چۆنه و له‌گه‌ڵ دۆخى كه‌ره‌نتینه چۆن بویت ئه‌م ماوه‌یه؟
محەمەدی حاجی مەحمود: ئه‌و تاعونه یاخود ئه‌م نه‌خۆشی كۆرۆنایه هیوادارم هه‌مو خه‌ڵكى كوردستان و جیهان پارێزراوبن و ئینشائه‌ڵا ئه‌وانه‌ى كه نه‌خۆشكه‌وتون به‌زوترین كات چاكده‌بنه‌وه و ئه‌وانه‌شى مردون جێگه‌یان به‌هه‌شته، ئه‌م كاره‌ساته شتێكى ناخۆشه كه روى كردوه‌ته ئه‌م وڵاته، من پێموایه كۆرۆنا هه‌مو شته‌كانى دیكه‌ى سفر كرده‌وه، چونكه هێنده به‌هێزه ته‌نها مرۆڤه‌كان ده‌توانن له‌به‌رامبه‌رى بوه‌ستن و هیچ شتێك موقه‌ده‌س نه‌ما جگه له ئینسانه‌كان، منیش هاوشێوه‌ى هاوڵاتیانى دیكه پابه‌ندى ئه‌و رێنماییانه بوم كه حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاویانكرده‌وه، كارێكى باشیانكردوه له كوردستان، هه‌نگاوێكی باشیان ناوه، چونكه نه دۆخه‌كه‌مان به‌رگه‌ى ئه‌وه ده‌گرێت وه‌ك وڵاتانى دیكه نه دا‌و و ده‌رمانه‌كه‌مان و نه نه‌خۆشخانه‌كانیشمان به‌رگه‌ى ده‌گرن وه‌كو ئه‌وه‌ى له ئیتاڵیا و وڵاتانى دیكه رویداوه نه دكتۆره‌كانیشمان ده‌توانن فریاى بكه‌ون، بۆیه ئه‌و كه‌ره‌نتینه‌یه بۆ خه‌ڵكى كوردستان شتێكى باشه، جگه له‌وه‌ش كه‌شوهه‌وا و مه‌ناخ و كۆمه‌ڵێك شتى دیكه‌وه گۆڕانكارى هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه‌دا، به‌ڵام كارێكى باشیانكردوه، ئه‌مه ره‌نگه باشترین چه‌ك بێت بۆ به‌رگریكردن كه له كۆرۆنا كرا له كوردستان، منیش خۆم كه‌نارگیركردوه و له كه‌ره‌نتینه‌م، به‌ڵام من له لادێم و ئاو و هه‌واى لادێ جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانى دیكه‌دا، ئه‌م ماوه‌یه ده‌رفه‌تێكى باش بو بۆ من هه‌م له‌باره‌ى نوسینه‌وه هه‌م له بوارى وه‌رزش كه زۆر گه‌ڕاوم و هه‌ندێك سودم لێبینیوه.
* له‌ماوه‌ى كه‌ره‌نتینه‌دا په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانتان به‌ته‌واوى پچڕابو یان نا؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام هه‌بو، به‌ڵام ره‌نگه شێوه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان جیاواز بێت، خه‌ڵكیش هه‌ر ده‌بینم لێره‌و له‌وێ، له‌م ماوه‌یه‌شدا دو بۆنه هه‌بوه، هه‌م یادى هه‌ڵه‌بجه و هه‌م یادى ئه‌نفال له گه‌رمیان له‌هه‌ردوكى به‌شدارییم كردوه و نه‌وه‌ستاوم.
* ئایا هاوڵاتیان یارمه‌تیده‌رى حكومه‌ت بون وه‌ك پێویست و ئایا حكومه‌ت هه‌نگاوى پێویستى نابو بۆ هاوڵاتیان؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: بێگومان ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچوایه خه‌ڵكى كوردستان زیانمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بو، به‌ڵام حكومه‌ت لێپرسراوه له‌و وڵاته، واته ئێمه له‌روى زانستییه‌وه دكتۆره‌كان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌و كاره هه‌ستاون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یان مامۆستایه‌ك كه قسه ده‌كه‌ن ره‌نگه هاوڵاتییه‌كان وه‌ك پێویست پابه‌ند نه‌بن، بۆیه حكومه‌تى پێویسته كه هێزه ئه‌منییه‌كانن، وه من پێموایه خۆشترین جێگه بۆ هه‌مو مرۆڤه‌كان ماڵى خۆیه‌تى، كه‌چى خه‌ڵك له ماڵى خۆى دانانیشێت، به‌ڵام خه‌ڵكێكیش هه‌یه كه ره‌نگه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه رۆژانه كار ده‌كه‌ن و كارى رۆژانه‌یان هه‌یه وه‌كو كرێكار‌و ده‌سگێڕه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌بن فشاریان ده‌كه‌وێته سه‌ر، حكومه‌ت كاتێك ده‌ڵێت له‌ماڵه‌وه دانیشه ئه‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌شیان بۆ بكات.
* ئایا حكومه‌ت له‌و روه‌وه هاوكارى هاوڵاتیانى كردوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من تائێستا به‌رچاوم رون نییه نازانم چۆن كاركراوه، به‌ڵام رێكخراوه خێرخوازییه‌كان كاریانكردوه، جا رێكخراوه خێرخوازییه‌كانیش هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت په‌یوه‌ندییان هه‌بوه.
* رێكخراوى شه‌هید عه‌تا كه له‌لایه‌ن حزبى سۆسیالیسته‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، بڕى ئه‌و كاره خێرخوازییانه‌ى كردوتانه چه‌ند بوه و چۆن دابه‌شكاریتان ده‌كرد؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: رێكخراوه‌كه هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ حزب، به‌ڵكو داواى له قائیقمقامه‌كان كردوه كه ناوى ماڵه كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌كانیان بده‌نێ و په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و بچن پێداویستییه‌كانى خواردنى 15 رۆژیان بۆ بگه‌یه‌نن كه خواردنى له منداڵه‌وه تێدایه هه‌تا گه‌وره، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێكخراوه په‌یوه‌ندى به حزبه‌وه نییه، ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت بوه و ئاگادارى بون هاوكارییان كردوه، له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له 1000 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت هاوكارى كراون، له سه‌یدسادق و خورماڵ و بڕیاره له رانیه و قه‌ڵادزه و سلێمانى و شوێنه‌كانى دیكه‌ش هاوكارى خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به جۆرێك بوه كه ناوه‌كانیان له قائیمقامى ناوچه‌كان وه‌رگرتوه.
* چۆن داهاتى ئه‌م رێكخراوه‌تان كۆكردوه‌ته‌وه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: زیاتر خه‌ڵكى خێرخواز له سلێمانى و هه‌ولێر خۆیان یارمه‌تى ده‌ده‌ن، كاتژمێرێك پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م وتوێژه بكه‌ین چه‌ند كه‌سێك په‌یوه‌ندییان به منه‌وه كرد، پێموتن كه په‌یوه‌ندى به‌رێكخراوه‌كه‌وه بكه‌ن و په‌یوه‌ندى به منه‌وه نییه، وتیان كه برنج و شه‌كر و پێداویستییه‌كانى منداڵ و چه‌ندین پێداویستى دیكه‌یه ده‌مانه‌وێت بیده‌ینه رێكخراوى شه‌هید عه‌تا تاكو ئه‌وانیش به‌سه‌ر خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌تدا دابه‌شى بكه‌ن، كاتێك خه‌ڵكێك ده‌بینێت كه‌لوپه‌له‌كان به‌باشى ده‌گاته خه‌ڵك ئه‌وانیش حه‌زده‌كه‌ن هاوكارییه‌كانیان له‌و رێگه‌یه‌وه بگه‌یه‌ننه خه‌ڵك.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "ئه‌وه حاڵ نیه كورد هه‌یه‌تى ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌زیرێك هه‌مو ساڵێك شه‌ڕێك بكات له‌گه‌ڵ عێراق".
* به‌ڕێزتان تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌بون كه بڵاوكرایه‌وه گوایه وه‌زیرى ناوخۆ به نوسراوێكى فه‌رمى داواى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردوه هاوكارییه‌كانى له رێگه‌ى یه‌ك رێكخراوى دیارییكراوه‌وه بگه‌یه‌نێته هه‌رێمى كوردستان؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من ئاگادار نیم، به‌ڵام شتێكى وام بیست كه له‌رێگه‌ى دو رێكخراوه‌وه‌یه نه‌ك یه‌ك رێكخراو، به‌ڵام لاى ئێمه ئاساییه.
* چه‌ندین رێكخراو هه‌یه له‌م هه‌رێمه كارى خێرخوازى ده‌كه‌ن ئایا ئه‌وه قۆرخكارى نییه ئه‌گه‌ر كاره‌كان بدرێته یه‌ك رێكخراو؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: هه‌مو رێكخراوه‌كان مافى خۆیانه و مۆڵه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان هه‌یه و هه‌مو كاره خێرخوازییه‌كانیش به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شده‌كرێته‌وه.
* سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه‌ى حكومه‌ت له بازرگانه‌كانى كرد كه سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى داهاته‌كه كۆبكرێته‌وه، راتان له‌و باره‌یه‌وه چییه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: حكومه‌ت ئه‌و ژماره‌یان كردوه‌ته‌وه كه خه‌ڵك یارمه‌تییان بدات، ئه‌م دۆخه‌ى هاتوه كاریگه‌رى ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك لایه‌ن و بابه‌ت نه‌بوه، كاریگه‌رى له‌سه‌ر بابه‌تى ده‌رونى خه‌ڵكى هه‌مو دونیا هه‌بوه، له‌روى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌ندروستى و ئابورییه‌وه كاریگه‌رى هه‌بوه، ئابورى زۆر له كۆمپانیا گه‌وره‌كانى جیهان هاتوه‌ته خواره‌وه، حكومه‌ت به هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌شه‌وه ده‌بێت خۆى پێشینه‌ى خۆى (یه‌ده‌گ)ى بخات، گه‌وره‌ترین ئیحتیا‌ت ئێستا ئه‌مریكا پاره‌ى زیادى بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا خه‌رجكردوه، ئه‌و پاره‌یه ته‌نها بۆ ده‌رزى و ده‌رمان نییه، به‌ڵكو ئه‌و پاره‌یه بۆ كرێكار‌و ئه‌و كه‌سانه‌شن كه كه‌مده‌رامه‌تن و قوتى رۆژانه‌ى نییه، بۆیه حكومه‌ته‌كان بۆیه پێیانده‌وترێت حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى خه‌ڵك بده‌ن و پشتیوانى بكه‌ن، ئه‌بێت بۆ هه‌مو بابه‌ته‌كان خۆى ئاماده‌كردبێت جا لافاو بێت یان كۆرۆنا یان بومه‌له‌رزه ده‌بێت ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌ى هه‌بێت.
* ئایا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو ده‌وترێت جیاوازى ده‌كات له‌نێوان هه‌ولێرو دهۆك و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، ئایا راى ئێوه له‌و روه‌وه چۆنه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ده‌بێت ئه‌وه حكومه‌ت وه‌ڵامبداته‌وه، زۆرینه‌ى حكومه‌ت له ئێستادا پێكهاتوه له پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان، ئه‌م سێ لایه‌نه حكومه‌تیان پێكهێناوه و خاوه‌ن بڕیارن له ناو حكومه‌ت، كه خه‌ڵكى هه‌مو شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، ده‌بێت له‌وان بپرسین كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و بڕیارێك ده‌رده‌كات و پاره دابه‌شده‌كات له‌سه‌ر هه‌مو پێداویستیه‌كانى كوردستان و جا شه‌قامه‌كان بێت یان نه‌خۆشخانه و پرده‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستیانه‌ى په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه ئه‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جیاوازى ده‌كات، وه‌ك ده‌زانین سه‌رۆكى هه‌رێم پارتییه و جێگره‌كانى یه‌كێتى و گۆڕانن، سه‌رۆكى حكومه‌ت پارتیه و جێگره‌كه‌ى یه‌كێتییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كێتیه و جێگره‌كه‌ى پارتییه، خۆ ده‌بێت له‌وان بپرسین بۆچى ئه‌وان ناتوانن ئه‌و بابه‌ته رێكبخه‌ن.
*كه‌واته ده‌پرسم ئه‌وه حكومه‌ته جیاوازى ده‌كات یاخود به‌رپرسه ئیدارییه‌كانى شاره‌كان كه‌مته‌رخه‌من؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ته‌نها حكومه‌ت نییه، ئه‌ڵێن پاره بۆ شه‌قامى 100 مه‌تری دانراوه، به‌ڵام ده‌وترێت كه ته‌نها له تاسلوجه‌وه بۆ عه‌ربه‌ت ده‌كرێت و چوارده‌وره‌كه‌ى ناكرێت، به‌ڵام له‌راستیدا ره‌نگه حكومه‌تى خۆجێیش لێى به‌رپرسیاربن، نوێنه‌ره‌كانى سلێمانى له په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمیش لێى به‌رپرسیارن.
* یانى پێتوایه نوێنه‌ره‌كانى سلێمانى له په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌من؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ئه‌وان لێى به‌رپرسن، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه كۆده‌بێته‌وه، ده‌ڵێن بۆ نمونه چه‌ند قوتابخانه‌مان پێویسته یاخود چه‌ند نه‌خۆشخانه‌مان پێویسته، وه‌زیره‌كانیان ده‌یخه‌نه‌رو، له‌وێدا ده‌وترێت چه‌ندمان پاره پێویسته ئه‌و وه‌زیرانه دیارى ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى دارایی ده‌ڵێت نه‌خێر ئه‌وه‌نده‌مان پاره پێنییه ده‌توانین ئه‌وه‌نده پاره دابین بكه‌ین، بۆیه ئه‌و بابه‌تانه به گفتوگۆ ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێن، هیچ بڕیارێك له‌خۆیه‌وه كه‌سێك نایدات، جا ئایا ئه‌وانه‌ى له بڕیاره‌كه‌دان بێده‌نگ ده‌بن و گوێ ناده‌نێ یاخود ئه‌و رۆژه دره‌نگ ده‌چنه دانیشتنه‌كانه‌وه، بۆیه ته‌نها سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌رپرس نییه، به‌ڵكو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه كه جێگرى هه‌یه و وه‌زیره‌كانى لێن.
* ئایا دۆخى هه‌رێمى كوردستان له‌مڕۆدا چۆن ده‌بینن، ئایا هه‌نگاوى پێویسته له 1991 ه‌وه وه‌كو پێویست نراوه، ئه‌گه‌ر نه‌نراوه بۆ؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ئێمه ده‌مانتوانى كارى باشتر بكه‌ین، ده‌مانتوانى له ده‌ستورى عێراق شتى باشتر بۆ كورد جێگیر بكه‌ین، ئێمه ده‌مانتوانى ده‌ستورى كوردستان پێش ده‌ستورى عێراق دیاریی بكه‌ین، ئێمه ده‌مانتوانى داهاتى كوردستان بۆ كوردستان بێت و ئه‌گه‌ر زیاد بێت بۆ به‌غدا بێت، ئه‌مانتوانى سنوره‌كان له ده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم بێت، ده‌مانتوانى پێشمه‌رگه ببێته به‌شێك له سوپاى عێراقى به‌ڵام له كوردستان بێت، ده‌مانتوانى زۆرینه و كه‌مینه له عێراق نه‌بێت، ده‌مانتوانى پشكى كورد له عێراق وه‌كو لوبنان بێت نه‌ك كه‌مینه و زۆرینه كه له‌په‌رله‌مان ئێستا هیچمان پێناكرێت، له‌دواى شه‌ڕى جیهانى دوه‌مه‌وه یاسایه‌ك له لوبنان هه‌یه كه سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ى مه‌سیحییه و كه‌س ناتوانێت بڕوات خۆى بۆ كاندید بكات، سه‌رۆكى په‌رله‌مان هى شیعه‌كانه و سه‌رۆكى حكومه‌تیش هى سوننه‌كانه، پۆسته‌كانی دیكه‌ش له‌نێوان پێكهاته‌كانى دیكه دابه‌شكراوه، ئێمه له عێراقدا كورد كه‌مینه‌یه به شه‌ش ملیۆن كه‌سه‌وه له‌به‌رامبه‌ر 37 ملیۆن كه‌س چیمان پێده‌كرێت، ئێمه ئه‌وانه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیوه، له‌روى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى و ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى، هه‌مو ئه‌مانه ئێمه نه‌مانتوانیوه وه‌كو پێویست هه‌مو داواكانى خۆمان شه‌رمنانه كردومانه، ئه‌مانه وایكردوه كه ئێستا باجه‌كه‌ى بده‌ین، ره‌نگه له‌و رۆژانه‌دا دۆخه‌كه به جۆرێكى دیكه بوبێت، ئه‌وانه‌ى ئێستا له عێراق حوكم ده‌كه‌ن، هه‌مویان په‌ناهه‌نده بون و هه‌ریه‌كه‌یان له وڵاتێك فیراربو، ئێستا ئه‌وان هاتونه‌ته‌وه بونه‌ته حاكم و ئێمه ده‌چین داواى شتیان لێده‌كه‌ین.
* باشه ئه‌م حزبه سیاسییانه‌ى هه‌رێم به‌تایبه‌ت یه‌كێتى و پارتى ده‌یانتوانى چى بكه‌ن و بۆیان نه‌كراوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: یه‌كه‌م ده‌یانتوانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له ده‌ستورى عێراقدا جێگیریان بكردایه، كه سه‌رۆك كۆمار هی كورده و له ده‌ستور بنوسرایه، پشكى كورد 17%یه‌و ده‌بو بنوسرایه، ئێمه هه‌مو ساڵێك ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار‌و بودجه و ناوچه دابڕاوه‌كان شه‌ڕێك بكه‌ین، باشه ناوچه‌ى دابڕاو چیه من تێناگه‌م، هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت كه كه‌ركوك كوردستانه و سنجار كوردستانه و خانه‌قین كوردستانه، كه‌من رازى بوم كه بخرێته دادگاوه، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه‌سێك بێت داواى خانوه‌كه‌ت بكات، ئه‌گه‌ر خسته دادگاوه ئه‌وه یانى گومانت هه‌یه كه خانوه‌كه هى تۆیه، بۆیه گومانمان هه‌بوه كه‌ركوك بخه‌ینه ریفراندۆم و بڵێین ئه‌مه كوردستانه یاخود كوردستان نییه، ئێمه ده‌بو مادده‌ى 58 كه دواتر بوه 140 قبوڵمان نه‌كردایه، ئه‌وانه‌ى به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕیوه ده‌بو جێگیرمان بكردایه له ده‌ستوردا، وه ده‌بو سنورى هه‌رێمى كوردستان‌مان جێگیر بكردایه له ده‌ستوردا، ئێمه هه‌مو كاره‌كانمان به هه‌ڵواسراوى و نیوه‌چڵى جێهێشتوه و ئێستا باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ین.
* تۆ باوه‌ڕت وایه كه ئه‌و هێزانه هێنده‌ى خه‌ریكى پشك پشكێنه بون هێنده خه‌ریكى پرسه گرنگه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافه‌كانى كورد نه‌بون؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ده‌بو ئێمه له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان پێداگیریمان بكردایه، ئێستا قه‌ره‌هه‌نجیر نا‌توانیت بڵێیت كوردستانه، پاره‌ى ئاو و كاره‌باى بۆ دێته‌وه به ناوى عێراقییه‌وه، ته‌نانه‌ت له جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین و شوێنه‌كانى دیكه، بۆیه ئێمه كۆمه‌ڵكێك شتمان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، یان ئه‌زمونمان نه‌بوه یاخود لێمانه نه‌زانیوه یان شه‌رممان كردوه داواى مافى خۆمان بكه‌ین، ئه‌وه حاڵ نیه كورد هه‌یه‌تى ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌زیرێك هه‌مو ساڵێك شه‌ڕێك بكات له‌گه‌ڵ عێراق، بۆیه كورد ده‌یتوانى كارى باشتر بۆخۆى بكات كه ئه‌وه‌ش ره‌نگه په‌یوه‌ندی به یه‌كڕیزى خه‌ڵكى كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ئێستاش به‌غدا وه‌كو وه‌ڵاتێك نه‌ماوه، له‌دواى روخانى سه‌دامیشه‌وه به‌ردێك له‌سه‌ر به‌ردێك دانه‌نراوه و شاره‌كانیان وێرانه، بۆیه ره‌نگه عێراقێكى وێران لاى شیعه خۆشتربێت له بونى سه‌دام و سوننه. به‌ڵام له ئێستادا ره‌نگه دۆخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى دیكه گۆڕابێت و كورد نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێ بكات ئه‌وه كه‌ركوك و شوێنه‌كانى دیكه‌شى هاته سه‌ر.
*باسى كه‌ركوكت كرد، تۆ پێتوایه ریفراندۆم زیانێكى گه‌وره‌ى به كورد‌و هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: له مێژوى كورددا ته‌نها شتێك كه باش بوبێت و كرابێت و قوربانى بۆ درابێت ریفراندۆم بوه، چونكه كورد تاكو ئه‌و كاته نه‌یتوانیوه داواى مافه‌كانى بكات، بۆیه‌كه‌م جاره كورد داواى مافى خۆى بكات و له‌سه‌ر مافى خۆى دونیا گه‌له‌كۆمه‌ى لێ بكات، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ریفراندۆمه‌وه نه‌بو، دواى شه‌ڕى داعش ئه‌وان هه‌ر په‌لامارى كه‌ركوك و شوێنه‌كانى دیكه‌یان ده‌دا، ریفراندۆم له وڵاتێكى ئه‌وروپى له شارێكدا ده‌كرێت.
* ئایا هێزه سیاسییه‌كان وه‌ك پێویست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه كرد كه دروستبو؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: نه‌خێر، وه‌كو پێویست نه‌كراوه، دیقه‌ت بده ئێمه له‌كوێى روداوه‌كانین، ئه‌وه‌ش هه‌ندێكى كاریگه‌رى حزبى له‌سه‌ر بوه، هه‌لومه‌رجه‌كه وه‌كو پێویست یارمه‌تى نه‌داوین، كوردیش شه‌رمنه له‌سه‌ر داواكردنى مافه‌كانى، ته‌نانه‌ت پێى شه‌رمه جلى كوردى له‌به‌ربكات له به‌غدا و له‌ناو دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.
* په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتى له چى ئاستێكدان، پێتانوایه ئه‌و گرژیانه‌ى هه‌یه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م دامه‌زراوه باڵاكانى هه‌رێم ده‌بێت؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا هه‌مو جیهان روبه‌روى كۆرۆنا بونه‌ته‌وه و سه‌رۆكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆژانه دێته سه‌ر شاره‌كان و قسه ده‌كات، هه‌مو جیهان بیرى لاى ئه‌وه‌یه چۆن میله‌ته‌كه‌ى بپارێزێت و چۆى به‌رگرى لێبكات، دیقه‌ت بده ئه‌م نه‌خۆشیه یه‌كێتى ئه‌وروپاى هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه و وڵاتێك سنوره‌كه‌ى گرتوه له وڵاته‌كه‌ى هاوڕێى ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه، ئیتاڵیا ئاڵاى چینى هێناوه دایناوه دژى یه‌كێتى ئه‌وروپا، له‌كاتێكدا كه هه‌مو دونیا به خه‌ڵكى كوردستانیشه‌وه روبه‌روى ئه‌م دۆخه بوه‌ته‌وه، تۆ له‌م كاته‌دا باسى كه‌ڵكى حه‌مه‌د ئاغا و كڵاوقاسم و زینى وه‌رتێ و ئه‌م شتانه بكه‌ین، من كه له راگه‌یاندنه سێبه‌ره‌كانیش و ده‌زگاكانى دیكه كه كورد هه‌ڵده‌وه‌شێنن و یه‌كتر هه‌ڵده‌وه‌شێنن، من لاى خۆمه‌وه شه‌رم ده‌كه‌م كه دۆخه‌كه ده‌بینم زۆرم پێناخۆشه، بۆیه كارێكى خراپه، له‌ولاشه‌وه شیكارى ده‌كرێت له ده‌زگاكاندا هیچى به‌و جۆره نییه، ئێستا زینى وه‌رتێیان كردوه به شتێكى زۆر گرنگ و ستراتیژى له‌كاتێكدا هه‌ر نازانن زینى وه‌رتێ كوێیه، گوێم له كه‌سێك بو ده‌یوت ئه‌گه‌ر زینى وه‌رتێ بگیرێت قه‌ندیل ده‌بێت به دو به‌شه‌وه، له‌كاتێكدا قه‌ندیل زۆر دوره له‌وێوه، له‌كاتێكدا هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى بابه‌ته‌كه ئه‌مریكا و ئێرانه.
* چۆن ئه‌مریكا و ئێرانه، ئایا هیچ زانیارییه‌ك هه‌یه كه ئه‌مریكا و ئێران بیانه‌وێت له‌و ناوچه‌یه‌وه ململانێكیانیان درێژه پێ بده‌ن؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: بۆ نمونه كێوه‌ره‌ش به گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌تا ده‌گاته دۆڵى شه‌هیدان، سه‌رى كێوه ڕه‌ش كه زینى وه‌رتێیه، كه له كێوه ره‌شه‌وه ره‌تده‌بیت ده‌چینه ناوچه‌یه‌ك كه سه‌یته‌ره ده‌كه‌یت به‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌دا و به‌شێك چیاى كاروخه، به‌رامبه‌ریشى كۆڕه‌كه، كه ئه‌م ناوچانه په‌كه‌كه‌ى لێیه، ئێستا ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له عێراق كشاندوه‌ته‌وه و بۆ سه‌ربازگه‌ى هه‌ریر و ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه به‌بڕواى من كه نه ئاگادارى یه‌كێتى و پارتى و حكومه‌تم ئه‌مریكا بابه‌تێكى به حكومه‌ت وتوه كه ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزن، ئه‌مریكا ئێستا گه‌وره‌ترین چه‌كى هێناوه‌ته كوردستانه‌وه، بۆیه داواى له حكومه‌ت كردوه كه ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزن، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه ره‌نگه له كاروخه‌وه بتوانرێت زیانى پێ بگه‌یه‌نرێت، كه په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، ره‌نگه فشارێك له‌سه‌ر په‌كه‌كه هه‌بێت له‌لایه‌ن وڵاتێكه‌وه كه له‌و ناوچه‌یه بمێنێته‌وه، ره‌نگه ئه‌مریكاش داواى له حكومه‌تى هه‌رێم كردبێت كه رێگه‌یه‌كى باریكه و چه‌ند كیلۆمه‌ترێك بگیرێت، ئه‌مه‌ى كه كراوه له‌راستیدا ئامر لیواكه پارتییه و جێگره‌كه‌ى یه‌كێتییه، ئامر فه‌وجه‌كان یه‌كێتین و جێگره‌كانیان پارتین، واته لیواكه نیوه‌ى یه‌كێتییه و نیوه‌ى پارتییه كه چوه‌ته ناوچه‌كه، من پێموایه به‌بێ ئاگادارى ئه‌مریكا نه‌چوه‌ته ناوچه‌كه، ئه‌م لیوایه‌ش یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه ئه‌مریكا راهێنانى پێكردون، بۆیه پێموایه یه‌كێتى نیشتیمانى پێش ئه‌وه‌ى هێز بجوڵێنێت بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، وه‌زیرى پێشمه‌رگه و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى هه‌یه كه یه‌كێتین، كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌ت یه‌كێتیه و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش یه‌كێتییه، ده‌بو گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكردایه پێش ناردنى هێز، ده‌یتوانى بڵێ وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌و ئامر لیوایه كه پارتییه بیگۆڕه یه‌كێتییه‌ك دابنێ له شوێنى كه ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیه.
* به‌بڕواى تۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى بنایه پارتى قبوڵى ده‌كرد، ئایا یه‌كێتى به كه‌مته‌رخه‌م ده‌بینیت له‌م بابه‌ته‌دا؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ئێ با هه‌نگاوه‌كه‌ى بنایه با ئه‌و كاته پارتى قبوڵى نه‌كردایه، چونكه یه‌كێتى لایه‌كى حكومه‌ته‌كه هی خۆیه‌تى، با گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكردایه.
*خۆ یه‌كێتى ده‌بێت ئاگادارى ناردنى هێزه هاوبه‌شه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بێت؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من باوه‌ڕم وایه سه‌ره‌تا ئاگایان له‌وه نه‌بوه كه ئه‌مریكا ئاگاى له دۆخه‌كه بێت.
* ئه‌ى توركیا له‌م دۆخه‌دا چى رۆڵێكى بینیوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: له ئێستادا توركیا هه‌ر كارێك بكات ئه‌مریكا له 100% پشتیوانى لێده‌كات، كاتێك ئه‌مریكا بزانێت په‌كه‌كه هێزى هێناوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه به دڵنیایی توركیا ده‌ڵێ لێى بدات، جا ئیتر چۆن لێى ده‌دات نازانم، به‌ڵام ئه‌مریكا خۆى ئاگادارى هه‌مو روداوه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه، من پێموایه ئه‌م روداوانه گه‌وره‌تره له نێوان یه‌كێتى و پارتى به ته‌نها.
* قسه‌كه‌ى به‌ڕێزت والێكده‌درێته‌وه كه ناردنى هێزه‌كه‌ى یه‌كێتى به فشارى ئێران بوبێت ؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من ناڵێم به فشارى ئێران بوه، ده‌ڵێم یه‌كێتى ده‌بو مشاوه‌ره‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانى بكردایه له‌ناو حكومه‌تدا،
* ئێران رۆڵى هه‌بوه له‌و كێشه‌یه‌دا؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ئێران ره‌نگه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه قسه‌ى كردبێت هه‌رچه‌نده من ئاگام لێى نییه، به‌ڵام به دڵنیایی ئێران پێى خۆش نییه كه په‌كه‌كه كارۆخ چۆڵ بكات.
* سه‌باره‌ت به گرژییه‌كانى دیكه‌ى مسته‌فا سه‌لیمى و ناردنى چه‌كدارى رۆژ بۆ لیبیا و كێشه‌كانى دیكه تاچه‌ند كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كێتى و پارتى هه‌بوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: له‌راستیدا ئه‌مه‌ى كه رویدا چى ئه‌وه‌ى لیبیا، چى ئه‌وه‌ى ئێران ئه‌مانه هه‌موى چوارچێوه و په‌راوێزى كێشه‌كانى یه‌كێتى و پارتییه، یه‌كێتى و پارتى دو حزبن به‌دیلى یه‌كن، یه‌كێتى و پارتى رێكناكه‌ون و ناچارى رێكى خستون، یه‌كێتى و پارتى هه‌تا زه‌نگى مه‌ترسیدار لێده‌درێت رێكناكه‌ون، چونكه به‌دیلى یه‌كترن، به‌ڵام ئێستا پێكه‌وه حكومه‌تێكیان هه‌یه و پێكه‌وه له شارێكن سوپاسگوزارى خواى ده‌وێت دۆخه‌كه له شه‌ڕى كه‌ڵكى حه‌مه‌د ئاغا‌و كوڵاو قاسمه‌وه گه‌یشتبێته ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵیه‌ته جارێكى دیكه بگه‌ڕێته‌وه و له زینى وه‌رتێوه ده‌ستپێبكات شتێكى خراپه.
* ئایا ئه‌و به‌یاننامانه‌ى ده‌ركراون و ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمیش هه‌نگاوێكى گونجاو بو؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: پێموایه هه‌مو به‌یاننامه‌كان وه‌كو پێویست نه‌بون، یه‌كێتی و پارتى و حكومه‌ت پێویست ناكات له‌م كاته‌دا خه‌ڵك داچڵه‌كێنن و به‌یان ده‌ربكه‌ن، ئه‌وان هیچ كاتێك به‌یه‌كتر غه‌ریب نین، ئه‌وان پێكه‌وه‌ن، نازانم بۆ شه‌و، به‌ڵام هه‌مو رۆژه‌كان پێكه‌وه‌ن، سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگره‌كه‌ى و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ى كه یه‌كێتى و پارتین هه‌مویان پێكه‌وه‌ن، چى پێویست ده‌كات بچیت به‌یان ده‌ربكه‌یت، كاتێك به‌یانت ده‌ركرد كه‌واته دۆخه‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌رچوه، ده‌بێت چاره‌سه‌رى بۆ بكه‌یت و هه‌وڵى بۆ بده‌یت، بۆیه هیچ شتێك له‌م كاته‌دا ئه‌وه نایه‌نێت په‌ناى بۆ ببه‌ین و به‌یاناتى بۆ ده‌ربكه‌ین، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه هه‌ر له‌رێگه‌ى نوێنه‌ره‌كانى خۆیانه‌وه ده‌توانن چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى خۆیان بكه‌ن.
* كاك مه‌سعود بارزانى له‌م دۆخه‌دا چى رۆڵێكى بینیوه، وه ده‌یتوانى چى رۆڵێك ببینێت؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: له‌راستیدا ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، سه‌رۆكى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌ن، كه چوار ده‌زگاى گرنگ له‌روى سیاسى و ئیدارى و یاساییه و ده‌توانن كێشه‌كانى خۆیان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌م شتانه لاى من زۆر بچوكن، ئامر لیواكه یه‌كێتى بێت یاخود پارتى جێگه‌ى قسه‌كردن نییه، ئێستا له‌وانه‌یه لاى یه‌كێتى به‌س ئامر لیواكه بگۆڕدرێت ئیتر قسه نه‌كات، پارتى ئامر لیواكه با یه‌كێتى بوایه چى تیا ده‌بو، بۆ رۆڵى كاك مه‌سعودیش، بێگومان كاك مه‌سعود كه‌سایه‌تییه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌م وڵاته‌یه، قسه و بڕیارى ئه‌و زۆر قه‌زیه‌ى گرنگ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ره‌نگه كه‌س داواى له‌و نه‌كردبێت كه باسى ئه‌و بابه‌تانه بكات، هه‌قه یه‌كێتى و پارتى خۆیان داوا له جه‌نابى كاك مه‌سعود بكه‌ن.
* كاك مه‌سعود سه‌رۆكى پارتییه، كێشه‌كه‌ش له‌نێوان یه‌كێتى و پارتیدایه، ئایا ناكرێت كێشه‌ى نێوان شه‌خسه‌كان چاره‌سه‌ربكات و ئاوێك بكات به ئاگره‌كه‌دا؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: سه‌رۆكى هه‌رێم رۆژانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كێتى قسه ده‌كات و ته‌له‌فۆن ئه‌نجامده‌دات و پێكه‌وه‌ن، پێموایه كێشه‌كانیان به‌و شێوه‌یه نه‌بوه، چونكه ئه‌وان له حكومه‌ت شه‌ریكن و 24 كاتژمێر پێكه‌وه‌ن و له په‌رله‌مان شه‌ریكن و له سه‌فاره‌ته‌كان شه‌ریكن و له‌نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت شه‌ریكن و له نه‌وت و هه‌مو وڵات شه‌ریكن.
* به‌ڕێزت به‌هۆى ئه‌م كێشانه‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانى پارتى و یه‌كێتى نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى نێوه‌ندگیرى بگێڕن؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: به‌ڵێ هه‌ندێك هه‌وڵمداوه ره‌نگه هه‌وڵى دیكه‌شم له‌به‌رده‌سته و له‌م رۆژانه ئه‌نجامیانده‌ده‌ن.
* هه‌وڵه‌كان له چى ئاستێكدان؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ره‌نگه داواملێكرابێت كه هه‌وڵ بده‌م، هه‌ركاتێك گه‌یشته ئه‌نجام ئه‌و كاته پێتانده‌ڵێم.
*ئه‌ى بۆ له‌رێگه‌ى خه‌ندانه‌وه بۆ هاونیشتیمانیانى باس ناكه‌یت؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: قسه‌مانكردوه و دا‌واشیان لێكردوم كه گفتوگۆ بكه‌م له‌گه‌ڵیاندا و له‌م رۆژانه‌دا هه‌وڵه‌كانم چڕتر ده‌كه‌مه‌وه.
* دێمه سه‌ر بابه‌تى به‌شداریكردنى حزبى سۆسیالیست له حكومه‌تى هه‌رێم، ئێوه كاتێك ئه‌م وه‌زاره‌ته‌تان وه‌رگرت ئامانجتان چى بو ئه‌نجامى بده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌تان توانیبێت ئه‌نجامى بده‌ن و چى هه‌نگاوێكى گرنگتان ئه‌نجامداوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: حكومه‌ت داوایان كرد كه به‌شدارى بكه‌ین له حكومه‌ت، ئێمه‌ش رازى بوین و كادرێكمان به‌شداریی كردوه، ئێمه پێمانخۆش بو كه له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدانه‌وه بتوانین خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكه‌ین، بتوانین خزمه‌تى كه‌سوكارى شه‌هیدان بكه‌ین و ئه‌وه‌ى پێمانده‌كرێت بیكه‌ین، به‌ڵام ئێستا كوردستان روبه‌روى ئه‌و هه‌مو قه‌یران و كۆرۆنا و كێشه‌ى دیكه بوه‌ته‌وه، یه‌كێكى دیكه له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه كاتى خۆى یاسایه‌ك ده‌ركراوه له كوردستان كه ئه‌وه‌ى زیندانى سیاسییه ته‌نها 10 ساڵ یارمه‌تى بدرێت، به پێچه‌وانه‌وه له عێراق 25 ساڵ دیارییكراوه، به‌شێكى زۆر له زیندانیانى سیاسى هیچى بۆ نه‌كراوه، به‌شێكى دیكه‌ى ماوه‌ى 10 ساڵه‌كه‌ى ته‌واو بوه، وه ئه‌وانه هه‌موى كێشه‌ن كه روبه‌روى ئه‌و وه‌زاره‌ته بوه‌ته‌وه، ئه‌و وه‌زاره‌ته تاكو ئێستا وه‌زاره‌تێكى موئه‌سه‌سات نه‌بوه، ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌زاره‌تى حزب بوه، حزب چۆنى ویستوه واى كردوه، هه‌تا ئێستاش پاره‌ى شه‌هیدانه مه‌ڵبه‌ند و لق وه‌ریده‌گرن و ده‌یبه‌ن دابه‌شیده‌كه‌ن، به گوێنى پاره‌كه بارده‌كه‌ن و ده‌یبه‌ن دابه‌شیده‌كه‌ن به‌سه‌ر شه‌هیده‌كانى خۆیاندا، جا پاره‌كه دابه‌شده‌كه‌ن یاخود نا ئه‌وه‌یان نازانم.
*به‌ڕێزت وه‌كو سكرتێر، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حزبه‌كه‌تان له ناو حكومه‌ت كه براى به‌ڕزیشته له‌هه‌مان كاتدا قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نه‌كردوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: به‌ڵێ قسه‌مان كردوه ئێستا هه‌ندێكى له‌وانه راگرتوه، بۆ نمونه پاره‌كه‌ى به‌غدا مه‌ڵبه‌ند و لق ده‌یانبرد، به‌ڵام ئێستا پاره‌كه خراوه‌ته بانك و كابرا شه‌هیده‌كه‌ى هه‌بێت و راست بێت خۆى ده‌چێت وه‌ریده‌گرێت، ئێستا هه‌وڵى ئه‌وه‌دراوه كه ئه‌وانه رێك‌بخرێن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌تى شه‌هیدان موئه‌سه‌سات نییه.
* زانیاریم هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك له زیندانیانى سیاسى له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ى باستكرد داوایانكردوه كه خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌وڵى دورخستنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى سۆسیالیست بده‌ن، ئایا ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌ن؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ئه‌و یاسایه‌ى كه كاتى خۆى 15 ساڵ پێش ئێستا په‌رله‌مان ده‌ریكردوه كه كاتێك بو یه‌كێتى و پارتى هه‌ردولا په‌رله‌مانى خۆیان بوه، یاساكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به ئێستاوه نییه و ماوه‌كه‌ى ته‌واو بوه، ئێمه نه‌مانبیستوه كه هه‌وڵى خۆپیشاندان بدرێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ش ده‌كه‌ن ئازادن، خۆ وه‌زاره‌ته‌كه وه‌زاره‌تێك نییه كه بازرگانى پێوه بكه‌ین، وه‌زاره‌تێكه ته‌نها گواستنه‌وه‌ى پێ ئه‌كه‌ین، وه‌زاره‌تێكه پاره له شه‌هیدانه‌وه وه‌رده‌گریت و به واژویه‌ك راده‌ستى شه‌هیدانى ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌و وه‌زاره‌ته لاى ئێمه‌بێت یاخود نا ئێمه زۆر په‌یوه‌ستى نین.
* ده‌وترێت خه‌ڵك هه‌یه شه‌هیدانه‌ى بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌كاتێكدا به روداوى هاتوچۆ مردوه، شتى وا هه‌یه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: ئێمه ئه‌و كارانه‌مان نه‌ركردوه، كه من ده‌ڵێم موئه‌سه‌سات نییه حزب چى ویستبێت كردویه‌تى، هه‌مو شتێك كراوه.
* ئێوه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان یاساى زیندانیانى سیاسى هاوشێوه‌ى عێراق 25 ساڵ بێت؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من ره‌ئیم وایه كه وه‌كو عێراقى لێ بكرێت، به‌ڵام حكومه‌ت نایكات و باوه‌ڕناكه‌م پێى بكرێت ئێستا.
* له‌باره‌ى پرۆژه یاساى چاكسازییه‌وه، تاچه‌ند پێتانوایه پرۆژه‌یه‌كى گونجاوه و تۆ دڵخۆشى پێى؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: خۆى هه‌مو كه‌سێك دڵخۆشه به چاكسازى، چاكسازى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌گه‌ڵیداین، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه چوار موچه و پێنج موچه له كوردستان نه‌مێنێت، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م چۆن بۆ نمونه ده‌ڵێن ئه‌مرۆ مه‌رزى په‌روێزخان یان حاجى ئۆمه‌ران وه‌ستاو به‌و هۆیه‌وه سێ چوار ملیۆن دۆلار زه‌ره‌رمان كرد با داهاته‌كه‌شیمان پێ بڵێن، یاخود ده‌ڵێن فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى وه‌ستا و زیانه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده ملیۆن دۆلاره، با داهاته‌كه‌شیمان پێ بڵێن، من پێموایه كه چۆن باسى زیانه‌كان ده‌كه‌ن ئاوا باسى به‌رهه‌مه‌كانیش بكه‌ن، من راموایه ئه‌گه‌ر هه‌مو به‌رهه‌م و داهاتى كوردستان كۆبكرێته‌وه و حزب وازى لێبهێنێت به‌شى هه‌مو حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات و زیادیش ده‌بێت.
* ئێستا ده‌وترێت هه‌رێمى كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دۆلار له بانكێكى لوبانى هه‌ڵگرتوه، ئایا ته‌نها ئه‌و پاره‌یه هه‌ڵگیراوه یاخود له بانكى دیكه پاره‌ى تریش هه‌ڵگیراوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: له ساڵى 1992 تاكو ئێستا هه‌ر پاره كۆده‌كرێته‌وه و هه‌ر ده‌ڵێن هیچ نییه و حكومه‌ت ساوایه، ئه‌و حزبانه هه‌ر ته‌واو نه‌بون، هه‌ر حزبێك رۆژێك شه‌ڕێك ده‌فرۆشێت و بانگى ده‌كه‌ن شتێك پاره‌ى ده‌ده‌نێ و بێده‌نگى ده‌كه‌ن.
* یان ئێستا ئه‌گه‌ر حزبه‌كان بیانه‌وێت داهاتێكیان ده‌ستبكه‌وێت ده‌بێت شه‌ڕ بفرۆشن؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: خۆى وابو ئه‌وسا، خۆپیشاندانه‌كانى به‌رده‌ركى سه‌را بۆ ئه‌وه‌بو كه تاكو نه‌وته‌كه به‌شكرا، هه‌مو شته‌كان به‌و شێوه‌یه‌بون.
* سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان، چى جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه به‌ڕێزت په‌رله‌مانتاربویت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى ئێستا؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: راستى خۆى ره‌نگه په‌رله‌مان دوسێ شت بیگۆڕێت، جۆرى ئه‌و كه‌سانه كێن كه له په‌رله‌مانن، ده‌سه‌ڵاتى حزبیان هه‌یه یاخود نا، ئه‌وه ره‌نگه یه‌كێك بێت له خاڵه‌كان، ئه‌و كاته‌ى كه من له په‌رله‌مان بوم، مه‌كته‌ب سیاسى حزبه‌كان زۆرینه‌یان له په‌رله‌مان بون، به‌ڵام ئێستا ره‌نگه په‌رله‌مان هه‌ر بڕیارێكیش بدات، فایله‌كه بخه‌نه بن ده‌ستیان و بڕۆنه‌وه بۆ مه‌كته‌ب سیاسى حزبه‌كانیان و بزانن ئه‌وان رازین یان نا ئه‌وكاته بڕیارى لێ بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه جیاوازى هه‌یه، په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كى گرنگه، ئێستا په‌رله‌مانى عێراق ئه‌ندامه‌كانى عه‌لاوى و حه‌كیم و عه‌بادى و ئه‌م جۆره كه سانه‌ن كه خۆیان خاوه‌نى بڕیارى حزبه‌كانیانن، له توركیا كه‌سه گه‌وره‌كانى وه‌ك ئه‌ردۆگان و ده‌میرتاش و ئه‌وانه ئه‌ندامن، به‌ڵام لێره له كوردستان ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه پێى شه‌رمه ببێته ئه‌ندامى په‌رله‌مان، ئه‌و كاته كادره‌كان داده‌نێن بۆ په‌رله‌مان، به‌وه‌ش كادره‌كه ده‌سه‌ڵاتى نییه و چى پێ بڵێن ئه‌و كاره ده‌كات، به‌وه‌ش ده‌بێت بۆ بڕیاره‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حزب.
* ئایا ئه‌مه به هۆكار ده‌زانیت كه په‌رله‌مان تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه لێپرسینه‌وه له وه‌زیرێك بكات و بانگهێشتى په‌رله‌مانى بكات؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: پێموایه یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه به‌ڵێ.
* بۆچى ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و وه‌زیره‌كه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه له په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌كراوه و بانگهێشتى وه‌زیره‌كه‌ى نه‌كراوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من باسى ئه‌وه ده‌كه‌م كه حكومه‌ت ئاگاى لێ نییه و هێز ده‌بات بۆ زینى وه‌رتێ، ئایا جوڵاندنى هێز گرنگتره بۆ كوشتنى مرۆڤه‌كان یان په‌رله‌مان یه‌كێك بانگ بكات لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
* ئه‌ى كه‌واته بۆ په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه ناكات، خۆ گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و لێپرسینه‌وه‌یە، ئایا بێده‌سه‌ڵات كراوه؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من پێموایه ده‌بێت په‌رله‌مان بڕیارى سیاسى وه‌ربگرێت، خۆى ئه‌وه‌ى ئێستا له په‌رله‌مانه ناتوانێت هه‌مو بڕیارێك بدات، با نمونه‌یه‌ك باس بكه‌م، من رۆژێك له په‌رله‌مانى كوردستان بوم، ئه‌و كاته كاك عه‌دنان موفى و كاك دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆك و جێگر بون، پرۆژه‌یه‌كیان هێنا خستیانه به‌رده‌ستمان، ته‌بعه‌ن من ئاگاداربوم كه رۆژى پێشتر مه‌كته‌ب سیاسى هه‌ردولا له‌سه‌ر رێككه‌وتبون، ئه‌وان هێنابویانه په‌رله‌مان، په‌رله‌مانیش به‌پێى په‌تى تێى كه‌وتبو، 9 كاتژمێر زیاتر ئێمه گفتوگۆمان له‌سه‌ركرد و هه‌مو په‌رله‌مانتاران هیلاك ببون، من پێموتن كاك عه‌دنان موفى و كاك دكتۆر كه‌مال ئێوه دوێنێ له مه‌كته‌بى سیاسى بون و بڕیارتان داوه و بۆ ئه‌م گفتوگۆیه ده‌خه‌نه به‌رده‌مى ئه‌م په‌رله‌مانتارانه و هه‌موى تێى كه‌وتوه و قسه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ى خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن با كۆتایی پێبێت، ئه‌وه‌بو كۆتاییان پێهێنا. ئه‌وه بابه‌ته‌كه‌یه و ئێستاش هه‌مان شته.
* له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه رات چییه، ئایا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح توانیویه‌تى كاره‌كانى به سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامبدات له‌ماوه‌ى رابردودا؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: كاك به‌رهه‌م هاوڕێمه و پیاوێكى باشه و تێگه‌یشتوه و شاره‌زایه، له‌بوارى دبلۆماسى و په‌یوه‌ندییه‌كان شاره‌زایه، پیاوێكى ره‌وانبێژى باش و تێگه‌شتوه و ده‌توانێت به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بخوێنێتوه، به‌ڵام ره‌نگه كه‌مێك په‌له بكات له بڕیارداندا.
*به‌راورد به رابردو، جیاوازى هه‌یه له نێوان سه‌رۆك كۆماره‌كانى پێش‌و د.به‌رهه‌م ساڵح؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من جیاوازى ناكه‌م، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان تایبه‌تمه‌ندى خۆیان هه‌یه، مام جه‌لال تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بو، كاك د.فوئاد مه‌عسوم به‌هه‌مانشێوه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بو، كاك به‌رهه‌میش به‌هه‌مانشێوه، كاك به‌رهه‌م پیاوێكى شاره‌زا و گه‌نجه و جموجۆڵى زیاترى ره‌نگه هه‌بێت، په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌مولایه‌ك باشه، له‌گه‌ڵ سوننه و شیعه و هه‌مو لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانى باشه، سه‌رۆك كۆماریش له عێراقدا هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكى نییه كه هه‌مو بڕیارێك بدات، ئاسانیش نییه به سه‌لامه‌تى لێى ده‌ربازبیت، بۆیه كاك به‌رهه‌م تاكو ئێستا توانیویه‌تى باڵانسه‌كه رابگرێت.
* ئایا راسپاردنى مسته‌فا كازمى چۆن ده‌بینیت و پێتوایه سودى بۆ كورد هه‌بێت؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندى به شیعه‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌وان دیاریی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌نسبه‌ت كورده‌وه كه‌سێك بێت بڕیاره‌كانى ده‌ستورى عێراقى جێبه‌جێ بكات و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى كورد بكات، من خۆم نایناسم، به‌ڵام ده‌ڵێن په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كورد باشه و كاتى خۆى له كوردستان بوه و به‌رپرسی گۆڤارێك بوه كه كاك به‌رهه‌م خاوه‌نى بوه، بۆیه په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ كاك به‌رهه‌م و لایه‌نه كوردییه‌كان و له سلێمانى ژیاوه و ئه‌مانه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌رى، به‌ڵام ئه‌ساسیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ململانێكه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه و ره‌نگه له‌سه‌رى رێككه‌وتبن، هیچ كه‌سێك له عێراق سه‌ركه‌وتو نابێت چونكه عێراق نه یه‌كده‌سته نه یه‌ك بڕیاره، بۆ نمونه سه‌درییه‌كان بۆخۆیان ده‌وڵه‌تێكن، هه‌ریه‌كه و بۆخى ده‌وڵه‌تێكه، ره‌نگه بیرێك نه‌وت له عه‌مماره‌وه تاكو ده‌چێته به‌سه‌ره هه‌زار عه‌شیره‌ت كونى تێكردوه بۆخۆى، بۆیه ئاسان نییه عێراق به‌و شێوه‌یه تاكو سه‌ر بڕوات به‌ڵام بۆ كورد سه‌رۆك كۆمار باشه، وه شیعه‌كان ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار كورد بێت مه‌ترسى له‌سه‌ریان نییه به‌ڵام سوننه بێت مه‌ترسییه له‌سه‌ریان.
* باوه‌ڕت به كۆنفیدڕاڵی هه‌یه له عێراق؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: من پێموایه عێراق ناتوانێت به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت ببێته سێ ده‌وڵه‌تى ئاره‌زومه‌ندانه كه‌ى بیانه‌وێت له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه.
*دواین پرسیارم ئه‌وه‌یه، هه‌وڵه‌كانت بۆ چاپكردنى به‌رگى پێنجه‌مى رۆژژمێرى پێشمه‌رگه‌یه‌ك گه‌یشتونه‌ته كوێ، زانیارییم هه‌یه كه ته‌واوت كردوه ئه‌وه راسته؟
به‌ڕێز محەمەدی حاجی مەحمود: راستى ئه‌م كه‌ره‌نتینه‌یه یارمه‌تى دام، كۆتا پێداچونه‌وه‌م ته‌واوكردوه و نامه‌كانم جیاكردوه‌ته‌وه و وێنه‌كانیشم جیاكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چاپخانه‌كان كرانه‌وه له‌م رۆژانه‌دا ده‌یده‌مه چاپكردن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052