محەمەدی حاجی مەحمود: نەبوونی یەکڕیزیی لە بەغدا زیانی بە هەرێم گەیاندووە

12.05.2020
جەماوەر نیوز
محەمەدی حاجی مەحمود بە کوردستان24ـی راگەیاند بەهۆی نەبوونی یەکڕیزیی، کورد زیانی زۆری لە عێراق کردووە و پشکی خۆی بەر نەکەوتووە.
لەبارەی کابینەکەی مستەفا کازمی، محەمەدی حاجی مەحمود دوودڵی خۆی نەشاردەوە و رەخنەی لە وتاری سەرۆک وەزیرانی عێراق گرت کە باسی مافەکانی کوردی تێدا نەکراوە.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی وەزارەتی دەرەوەی بۆ هەرێمی کوردستان گرنگترە، چونکە جووڵە و چوونە دەرەوەی زیاتری تێدایە و ئەمەش لە بەرژەوەندی کورد دەبێت.
دووپاتیشکردەوە، مافی پێکهاتەکان و رێزگرتن لە بۆچوونەکانیان، بەشێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و پێشتر هەموو لایەنەکان خۆیان لە پەرلەمان ئەو مافەیان داوە بە پێکهاتەکان نەک تەنها یەک لایەن.
لەبارەی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، وتی پێموانییە بە گفتوگۆ پێشمەرگە بتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵکو دەبێت ڕووداوێکی گەورەی وەک کەوتنی سەدام و هاتنی داعش ڕووبدات.

زۆرترین خوێندراو