له‌ هه‌ولێر 6 حاڵه‌تی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا

25.05.2020
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران ، ئافرەتێك تەمەن ٤٠ ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، دوو پیاو تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ١٠ و ٦ ساڵ.

سێ تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە،
تووشبووێک دانیشتووی شاری هەولێرە و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.


زۆرترین خوێندراو