ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كرێت

31.05.2020
جەماوەر نیوز
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادەکارییەکان کۆتاییان پێنەهاتووە.
له‌ باره‌ی 400 ملیار دینارە كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ نێردراوه‌ ناوبراو وتی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران لە "هەندێک لایەن" قەرزیان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچە و ئێستا کاردەکەن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران.
جوتیار عادل لەبارەی ئەو کۆمەکەی بۆ کەمدەرامەتانیان کۆکردبووەوە ئاماژەی بەوە کرد، "لە رێگەی ژمارەیەکی بانکییەوە پارە هاتە دەستی حکومەت، خۆراک بۆ ئەو خێزانانە کڕدرا و بەسەریاندا دابەش دەکرێت.
هاوکارییەکە بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە کاریان نەبێت یان مانگانەیان لە 300 هەزار دینار کەمتر بێت.

زۆرترین خوێندراو