له‌ هه‌ولێر دوو توشبوی كۆرۆنا ڕاگه‌یه‌نرا

03.06.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٣٢ ساڵ، تووشبوێکیان نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەیە و تووشبووەکەی دیکە بەرکەوتووی ھەمان نەخۆشە.
هەردوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆرانن.


زۆرترین خوێندراو