ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بڕیاره سبه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بدات.
له‌وباره‌یه‌وه د. ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند تائێستا به‌رنامه‌ی كار نه‌هاتوه‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی كازمی، پێده‌چێت شه‌و به‌رنامه‌ی كار بێت، به‌ڵام به فه‌رمی تائێستا هیچ نه‌هاتووه گه‌ر نه‌هات له دوو ڕۆژی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واو كردنی كابینه‌كه‌ی كازمی ده‌درێت.
له باره‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی له‌باره‌ی شایسته‌ی جوتیارانی هه‌رێم له ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 هه‌وڵی زۆرمانداوه له كابینه‌ی پێشوو و ئه‌م بۆ كابینه‌یه‌ش مسته‌فا كازم ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقمان بینی چوار داواكاریمان هه‌بوو هیچی په‌یوه‌ندی به پۆسته‌وه نه‌بوو یه‌كێك له داواكاریه‌كانمان شایسته داراییه‌كانی جوتیاران بوو، به‌داخه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیگری هه‌رێمه‌وه هه‌یه و له‌و ساڵانه‌دا گه‌نمی تر له ده‌ره‌وه هێنارا‌وه و تێكه‌ڵی گه‌نمی جوتیاران كراوه و دراوه به به‌غدا زیاتر بووه له‌وه‌ی كه جوتیارانی هه‌رێم به‌رهه‌میانهێناوه ئه‌وه‌ش وایكرده‌وه به‌غدا دوو دڵ بێت، به‌ڵام پاره‌كه ئاماده‌یه به‌س ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی خه‌رجكردنه‌كه‌ی ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و به‌غدا له زۆر مه‌له‌ف ڕێكبكه‌ون به تایبه‌ت مه‌له‌فی نه‌وت و گومورگ .به‌غداد وه‌ك نیاز پاكێك ئه‌و پاره‌یه سه‌رف بكات ، ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بێت داومانه‌و هه‌وڵی زیاتریش ده‌ده‌ین.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052