ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕۆژی سێ شەممە 16ی حوزه‌یرانی 2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووه.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیران دەریكردووە، تاوتوێی ئەو گۆرانكارییە نوێیانە كراوە كە لەدۆخی ئێستادا هاتوونەتە پێش، كاركردن لەپێناو هێنانەپێشەوەی چاكسازیی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك بڕیاری دەركرد:
یەكەم/ 1.لەچوارچێوەی بڕیاری پاڵپشتی و پشتیوانیكردنی میلاكی تەندروستی، پارچەیەك زەوی دەدرێت بەوانەی كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.
2.تەرخانكردنی كورسی خوێندن لەدەرەوەی پلانی وەرگرتن بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بۆ سوپای سپی، وەك رێزلێنانێك لە هەوڵ و ماندوبوون و قوربانییەكانیان لەبەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
دووەم/ پرۆژەی پەسەندكردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان هەردوو حكومەتی عیراق و وڵاتی ئیمارات رەزامەندی لەسەر درا.
سێیەم/ دەسەڵاتی ئەوە درا بەوەزیری دارایی لەسەر قەرزی پرۆژەكانی وەبەرهێنان رێككەوتن ئەنجامبدات و واژۆ لەسەریان بكات.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052