ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 26ی حه‌زویران به‌بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان مه‌كته‌بی شه‌هیدان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه " 25ی حیزه‌یران ڕۆژی سبولی شه‌هیدانی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان ، ڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران ڕۆڵه‌ی تێكۆشه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مانه كه به جه‌سته و گیانی خۆیان كوانی خه‌باتی ڕێگای ڕزگاریان جۆش‌دا و به‌گژ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌دا چوونه‌وه.
له په‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی حزبی سۆسیالیست ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو " به‌ڵێن بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه تا به‌دیهێنانی دواین ئامانجی شه‌هیدان و ئازادی و سه‌رفرازی دواین بسته خاكی پاراو به‌خوێنی گه‌شیان ، پێشمه‌رگه‌ی ڕیبازه‌كه‌یان و مه‌شخه‌ڵی ڕوونككردنه‌وه‌ی ڕێگایان بین.
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان زیاتر له 4500 شه‌هیدی له پێناو ڕزگاری و ئازادی كوردستان به‌خشیه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی شه‌هیدات:
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052