ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ی ته‌موز ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە11ی ته‌موزی 2020 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەسیپێدەکات و تا 8ی ئابی 2020 کۆتییان دێت.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، "رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی دوو كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا له نێوان لیژنه‌ی هه‌مانگیكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیاره‌كان تایبه‌ت به تاوتوێیكردنی به‌ڕێوه‌چونی ره‌وشی تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، دوای پێشه‌كه‌شكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی ته‌ندروستی 11-7-2020 یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كانه بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌هه‌مو به‌شه‌كانیه‌وه".
روونیشیکردەوە، دەبێت هەموو قوتابیان ماسک بپۆشن، بەڵام دەستکێش ئارەزوومەندانە دەبێت. بۆ ئەوەش ماسک بۆ قوتابیان دابینکراوە. هەروەها هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە کە ئاڵوگۆڕی کاغەز و پێنووس و پێداویستییەکانی دیکە لە نێوان قوتابیان نەکرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052