ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئه‌مرۆ شه‌ممه 4ی ته‌موز ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سه‌رپه‌رشتی، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ئه‌و شاره له‌باره‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد به راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان جگه له هێزه ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان تا 11ی ئه‌م مانگه. هه‌روه‌ها بڕیار درا، ته‌واوی مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان به داخراوی بمێننه‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك كارمه‌ندێكی تووشی كۆرۆنا بووبێت، ده‌بێت به‌ركه‌وتووانی تووشبووه‌كه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ دوور بخرێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له سه‌لامه‌تییان دڵنیا ده‌بنه‌وه و نابێت داوا له كه‌سی تووشبوو بكرێت په‌یوه‌ندی به ده‌وامه‌وه بكات.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052