له‌ سلێمانی نرخی ئەمپێری موه‌لیدە دیاریكرا

05.07.2020
جەماوەر نیوز
نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی  رابردو (33) دینار و نیو دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2020.7.5) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی حوزه‌یران دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (160) بۆ (185) سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان پێنج هه‌زار بۆ شه‌ش هه‌زار و (250) دینار دەبێت.
به‌پێی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاوازە.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ته‌مموز، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌، لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.



راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



زۆرترین خوێندراو