له‌ هه‌ولێر بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرا

05.07.2020
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر بڵاویكرده‌وه‌ دواى كۆكردنەوەى زانيارى و به دواداچونى وورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئەمڕۆ ٥ / ۷ / ۲٠۲٠ له شارى هەولێر توانرا بازرگانێکی ماددەى هۆشبەر دەستگیربکرێت بەناوی ( م ، م ، ع ) لەگەڵ دەستبەسرداگرتنی بڕی (٢٦٥) دووسەد شەست و پێنج گرام مادده هۆشبەر لەجۆری ( تلياك و هێرۆین و شيشه )و بڕی ( ٤۹٠٠ )چوار هەزار و نۆ سەد دەنك حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ لەگەڵ دەسبەسەرداگرتنی ( ٤ ) چوار دەمانچە و ( ۱ ) كڵاشینکۆفێك و تەرازوویەکی دیجیتاڵ و چەند کەلوپەلێکی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر.

زۆرترین خوێندراو