له‌ گه‌رمیان ئامێری سی تی سکان دەخرێته‌كار

06.07.2020
جەماوەر نیوز

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌ ئامێری تایبەت بە پشکنینی (CT scan)ی تەندروستی گەرمیان دەکەوێتەکار و لە ئەمڕۆوە پشکنین بۆ نەخۆش دەکات.
لەمەودوا رۆژانە ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا کە پێویستیان بەو پشکنینە ھەیە بە فەرمانی پزیشکی پسپۆڕ، لە سەنتەری تیشک لەناو بینای (نەخۆشخانەی گشتی کەلار بۆ کۆرۆنا) پشکنینەکەیان بۆ دەکرێت.

زۆرترین خوێندراو