رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش

07.07.2020
جەماوەر نیوز
د.بینایی کامەران، پسپۆری خۆراک.
باشترین رێگا بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش و خانەکانی لەش بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە تووش بوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی و زوو چاک بوونەوە لە کاتی تووش بوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی لە رێگەی بەهێز کردنی بەرگری لەشی خۆت:
۱_ جگەرە نەکێشان
۲_رۆژانە خواردنی برێکی زۆر لە لیمۆ، تەماتە، کاهو، برۆکۆلی، خەیار ، چەوەنەری سوور،گێزەر، پیاز ، زەنجەفیل، سندی،سیر،زەردەچەوە، سپێناغ وسلق ،
بە زەلاتە یان شلەو شۆربا، هەروەها سێو،بایەم و گوێز، هێلکە،خورما، چای سەوز .... زۆر بەسودن.
۳_ زۆر خواردنەوەی ئاو ۱٠ بۆ ۱٥ پەرداخ رۆژانە
٤_ڕۆژانە وەرزش کردن بەردەوام خاوەنی هەر کێشێک بیت گرنگە وەرزش بکرێت.
هەروەهاراگرتنی کێشی ئاسایی گرنگە.
.( کێشی کە م یا زۆر هیچیان باش نیە بۆ بەرگری لەش)
٥_خەوی شەوی تەندروست ۷ بۆ ۸ کاتژمێر
٦_نەخواردنەوەی ماددە کحولیەکان یان زۆر کەم کردنەوەی
۷_ئاگاداری خۆت بکە لە تووش بوون بە راگرتنی خاوێنی دەست شۆردن و باش کولاندنی گۆشت ومریشک و باش شۆردنەوەی سەوزەوات.
۸_ هەوڵ دان بۆ کەم کردنەوەی سترێس و فشاریئیش و کات دان بە خۆت بۆ ئیسراحەتی مێشکت
یاری کردن لەگەل منال، مەلە کردن، یۆگا، شەوان زوو نوستن ، ڕۆشتنی پێ و وەرزش،چای گوڵەبەیبون بۆ هێور کردنەوەی مێشک..
۹_ کەم کردنەوەی لە خواردنی رێستۆرانت و فاست فوود خواردنی سەر عەرەبانە.

زۆرترین خوێندراو