حاکم قادر حەمەجان په‌یامێكیه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی سۆسیالیست ده‌كات

10.08.2020
جەماوەر نیوز

حاکم قادر حەمەجان،ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی(ی.ن.ک) به‌بۆنه‌ی 44 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌كات.

ده‌قه‌ی په‌یامی پیرۆزبایی حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی(ی.ن.ک):

ھەڤاڵی بەرێز , (کاک محەمەدی حاجی مەحمود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
ھەڤاڵان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان .
بەبۆنەی یادی (٤٤) ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەتان حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەرێزتان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگەو دۆست و لایەنگرانی حزبەکەتان دەکەم ، ئۆمێدەوارم ئەم یادە ببێتە ھەوێنی پێکەوەیی و بەوەلانانی ناکۆکی یە لاوەکی یەکان بەرژوەندی باڵای گەلەکەمان لە بەرچاو بگیرێ و بۆ زاڵبوون بەسەر سەرجەم کێشەو گرفتەکاندا گەلەکەمان بەرەو کەناری ئارام ئاراستە بکەین و بە تەندروستیەکی ساغ و سەلامەتەوە قۆناغە سەختەکان تێپەرێنین.
شادو سەربەرزو سەرکەوتوو بن ...
حاکم قادر حەمەجان
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی(ی.ن.ک)


زۆرترین خوێندراو