نرخی نه‌وت 45 دۆلاری تێپه‌ڕاند

11.08.2020
جەماوەر نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو لە وڵاتە ئاسیاییەکان و هەروەها گەشبینی بە پەسندکردنی پاکێجی نوێی هاندانی ئابووری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا بەرزبووەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2020 نرخی نەوت برێنت 7 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێکی بە 45 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها هەر بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 14 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێکی بە 42 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

زۆرترین خوێندراو