شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

23.08.2020
جەماوەر نیوز

ڕۆژی یەکشەممە 23ی ئاب له‌ گوندی گوڵه‌خانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور محەمەد حاجی مەحمود، بە ئامادەبوونی هه‌ڤاڵ مەلا لوقمان، نوێنەری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازیان له‌ ئاغای ئەسەدی، نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی و شاندی یاوه‌ری كرد.
 ئاغای ئەسەدی پەیامی پیرۆزبایی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشکەش به‌ محەمەد حاجی مەحموود کرد، بە بۆنەی 44هه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانەوە.
له‌ دیداره‌كدا جه‌خت له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو