ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ پێنج شەممە 17ی ئه‌یلول یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەسەر پرسی خوێندنی ئەمساڵ كۆبووه.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایان كۆبوینەوەو لە كۆبونەوەكەدا پرسی ساڵی نوێی خوێندن و پرۆسەی پەروەردە تاوتوێ كرا‌و یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی نیە و ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پێشتر پێشنیارمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەبوەو ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدەمان كردووە، جێبەجێ نەكرا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە پێشنیارێكی نوێ بۆ وەزارەتی پەروەدە دەكەین و خوێندنی ئەليكترۆنی لە هەرێمی كوردستان ڕەتدەكەینەوە و لەگەڵی نین.
هەروەها ووتیشی: تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆمان پرسی موچەیە، لە ئێستادا بەهۆی لێبڕین و دابەشنەكردنی موچە لەكاتی خۆیدا مامۆستایان لە دۆخێكی خراپی ئابوری‌دا دەژین و داوا لەحكومەت دەكەین مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بكات.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052