ئه‌مرۆ جوتیارانی كورد ڕێگری له‌ عه‌ره‌بی هاورده‌ كرد

21.09.2020
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلول جارێكی دیكه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ویستیان به‌ هاوكاری پۆلیسی فیدرالی بگه‌ڕێنه‌وه‌ چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، به‌ڵام جووتیارانی كورد، له‌ گوندی خه‌رابه‌ رێگریان لێكردن و نه‌یانهێشت بگه‌ڕێنه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ ده‌یان جووتیاری كورد بۆ رێگریكردن له‌ داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان رێگریان له‌ هاتنی عه‌ره‌بی هاورده‌كرد بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان له‌ ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و گوندی خه‌رابه‌، به‌و پێیه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیی و موڵكه‌كانیان به‌ تاپۆ هی خۆیانه‌ و بۆیان ماوه‌ته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو