وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات

29.09.2020
جەماوەر نیوز
پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت .
عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: وەزارەتی دارایی هیچ كێشەیەكی لەدابەشكردنی موچەدا نیەو ئەوەی هەیە بوونی كێشەیەكی هونەری بووە بەهۆی گۆڕانكاری نوێ لەبانكی ناوەندیدا.
ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی عیراق دەشڵێت:موچەی فەرمانبەران بەشێوەی تەواو لەم هەفتەیەدا دەستبەدابەشكردنی دەكرێت.