ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
مهاباد قه‌ره‌داغی. نووسه‌ر و شاعیر، چالاكوانی پرسی مافه‌كانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان به نه‌خۆشیی كۆرۆنا دوای هه‌فته‌یه‌ك له چاودێریكردنی و چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا ناسراو به نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی، له شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.
پرۆفایلی ژیانی مهاباد قه‌ره‌داغی:
* له 22/1/1966 له كفری له دایك بووه، به هۆی له‌دایكبوونی له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مهاباد، به ناوی "مهاباد" ناونراوه.
* له ساڵى 1978وه ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه. له ئاداری ساڵى 1980دا یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شیعری له هه‌فته‌نامه‌ی "هاوكاری" بڵاو كراوه‌ته‌وه.
* له 27ی نیسانی هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سۆنگه‌ی شیعری به‌رگری، ده‌ستگیركراوه. له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی ئه‌منی كفرییه‌وه بۆ به‌عقووبه و له‌وێشه‌وه بۆ زه‌عفه‌رانییه و دواتر بۆ ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا گواستراوه‌ته‌وه و له ساڵى 1981دا له دادگای سه‌وره له به‌غدا حوكمی ساڵێك زیندانی به‌سه‌ردا ده‌درێت.
* له ساڵى 1982دا له رێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان درێژه به تێكۆشانی سیاسی ده‌دات.
* له‌و رۆژگاره‌دا له رۆژنامه و گۆڤاره‌كانی ناو شاردا به ناوی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی شیعر و نووسینه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
* له گۆڤاره‌كانی شاخیش به ناوی خوازراوی "هه‌تاو گه‌رمیانی، ژاڵه، به‌رده‌وام، ئاڵا" شیعر و نووسینه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
* له ساڵى 1984دا له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌ركووك به‌شی ژمێریاری وه‌رده‌گیرێت و ساڵى 1987 ته‌واوی كردووه.
* له ساڵى 1985دا یه‌كه‌مین كۆڕی شیعری له هه‌ولێر و سلێمانی پێشكه‌ش کردووه.
* له ساڵى 1991یش به‌شداری له ڕاپه‌ڕیندا كردووه و هه‌مان ساڵ له كۆنگره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد.
* له ساڵى 1992دا له‌گه‌ڵ مسته‌فا گه‌رمیانی شاعیر و نووسه‌ر هاوسه‌رگیری كردووه.
* ساڵى 1993یش روو له سوید ده‌كات و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
* ساڵى 1994 ده‌ست به چاپكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كردووه، كه چه‌ندان كتیبی شیعر و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه و ڕۆمان بوون و له سه‌رده‌می به‌عسدا له‌به‌ر سانسۆر رێی چاپكردنیان نه‌ده‌درا.
*له ساڵى 1998دا به‌رنامه‌ی پانۆراما له ته‌له‌ڤزیۆنی میدیا ئاماده و پێشكه‌ش كردووه.
* ساڵى 1999یش كچه تاقانه‌كه‌ی "شاكار" له دایك ده‌بێت.
* له ساڵى 2001دا له‌گه‌ڵ دوو ژنی تردا شنه هیدایه‌تی و مونیره موفتیزاده، رێكخراوی پڕۆژه‌ی ژنی كورد داده‌مه‌زرێنن و داخوازینامه‌ی ژنی كورد به‌رهه‌م ده‌هێنن. له ساڵى 2003دا ده‌بێته ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی سوید.
به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی:
شیعر:
نه‌خشه‌ی دواڕۆژ- 1991 كوردستان- پانۆراما 1993 سوید. شاخ كێڵگه‌ی گه‌نمه‌شامییه- 1994 سوید. میدالیا- 1995 سوید. هاژه‌ی رۆح- 1997 كوردستان. باڵنده به‌فره‌كان- به زمانی سویدی- 1998 سوید. دیوانی مه‌هاباد قه‌ره‌داغی- 2013 كوردستان.
رۆمان چیرۆك و بیره‌وه‌ری:
كۆچ- رۆمان- 1993 سوید. ئه‌ڤین ئاوی ژیانه- رۆمانه‌شیعر- 1996 سوید و كوردستان. مه‌رگی مرۆڤ و نیوێك- كورته چیرۆك- 2004 كوردستان. ساڵێك له دۆزه‌خ- بیره‌وه‌ری زیندان- 2005 كوردستان. چلچرا- بیره‌وه‌ری- 2006 كوردستان. زه‌نگدانه‌وه- رۆمان- 2007 كوردستان.
-له‌تێ پیاو- كورته‌چیرۆك- 2012 كوردستان. فاتیلا- رۆمان- 2017 كوردستان.
لێكۆڵینه‌وه:
له‌پێناوی ژیانه‌وه‌ی ئافره‌تدا- 1994 سوید. ئازادكردنی مێژوو- 2002 سوید و كوردستان. شه‌ره‌فنامه، شه‌رف كۆدێكه بۆ كۆیله‌كردنی ژن- 2003 سوید و كوردستان. زمان و رامان و ناسنامه- 2005 كوردستان
-كاره‌ساتی ئه‌نفال، كاریگه‌رییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی- 2003 سوید.
-ژن و كۆمه‌ڵگه له قۆناغی باڵنده‌یی شێركۆ بێكه‌سدا- 2004 كوردستان.
- وشه‌باران- دیداری رۆژنامه‌وانی- 2011 كوردستان. له فێمینیزمه‌وه تا هیومانیزم- 2013 كوردستان. ئافره‌تیزم، مێژووی 100 ساڵ تێكۆشان بۆ مافی یه‌كسان له باشووری كوردستان- 2018 كوردستان.
به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌كانی: شیعر هه‌ناسه‌ی گه‌ردوونه- هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعری هاوچه‌رخی جیهان- 1995 سوید. دانپێدانانێكی پیاوانه-
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له چیرۆكه‌كانی د. نه‌وال سه‌عداوی- 1996 سوید. نانی ژه‌هراوی- شانۆنامه له نووسینی ڤیسیلین هانچێڤ- 1996 سوید.
جینۆساید- هۆلۆكۆست، كۆكوژی جووله‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیای نازییه‌وه- نووسینی: ئارێل هوروتز- 2017 كوردستان.
-جینۆساید- كۆمه‌ڵكوژی له خاكی هه‌زار گرددا- ڕواندا 1994- نووسینی بنیامین نیوبێرگه‌ر. 2018 كوردستان. جینۆساید- كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان، له یادكراو و نكۆڵیلێكراو- نووسینی پرۆفیسۆر یایر ئاورۆن- 2018 كوردستان.
-جینۆساید- ڕامان له وێنانه‌كراو، ڕووه تیۆرییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له جینۆساید- نووسینی: یایر ئاورۆن- 2019 كوردستان.
به‌رهه‌می له بواری كتێبی په‌روه‌رده‌یی: گه‌رمیان، باوه‌گوڕگوڕ، دیلان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052