ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ شەممە، ١٠ ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠ نوسەر و شاعیری گەورەی کور عەلی عەبدوڵا سۆفی محەمەد، کە ناسراوە بە مامۆستا ع.ع شەونم، لە تەمەنى ٩٥ ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.
عەلی عەبدوڵا سۆفی محەمەد ناسرو بە ع.ع.شەونم ساڵی ۱۹۲٥ لە هەڵەبجە لە دایک بووە.
دەرچووی خانەى مامۆستایانى بەغدایە یەکەم بەرهەمی نوسینی لە ساڵی 1943 لە گۆڤاری گەلاوێژ بلاوبۆتەوە.
شەونم تەنها شاعیر نەبووە کەسێکی دەنگ خۆش و ئاواز دانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزابووە لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی.یەکەم مامۆستا لە هەڵەبجەدا کە گروپی موزیک و سروود و گۆرانی دانا و یەکێک بووە لە دامەزرێنەری(یەکێتی نوسەرانی کورد) لقی بەغداد.
ساڵانێک لێپرسراوی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی بووە.
خاوەنی چەندین خەڵاتی ئەدەبیە .
یەکێک لە هەرە بەرزترین هۆنراوەی نیشتمانی کە بووەتە وێردی سەر زمانی جەماوەری کوردستان، ئەو سروودە بەسۆز و هاندەر و بەتینەیە کە دەڵێت (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە...بە تیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆژە.
هاوکات، خاوەنی 6 کتێبە لە بواری ئەدەبی کوردی‌دا، لە بەتایبەت شیعر و مەتەڵی کوردەواریدا و بەشێکی زۆری نوسینەکانی کراوە بە سروود و گۆرانی.
مامۆستا ع ع شه‌ونم ئه‌مڕۆ كاتژمێر 8ی سه‌له‌به‌یانی له سلێمانی به نه‌خۆی كۆرۆنا كۆچی دوایكرد و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی گوڵان له شاری هه‌ڵه‌بجه به خاك ده‌سپێردرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052