له‌ یاری كلاسیكۆ پێدری ده‌یه‌وێت درێسی كه‌ریم بێتزیمای ده‌ستبكه‌وێت

24.10.2020
جەماوەر نیوز
لە گەڕی حەوتەمی لالیگادا، ئەمڕۆ یاری کلاسیکۆ لەنێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەسەر یاریگەی کامپ نو بەڕێوەدەچێت.
پێدری گۆنزالێس، ئەو یاریزانە لاوەیە کە چاوەڕێیە لەم کلاسیکۆیەدا دەرفەتی یاریکردنی پێبدرێت و ئەویش لەو یارییە گەورەیەدا تواناکانی بسەلمێنێت، کە بەشداریکردن لە کلاسیکۆدا خەونی منداڵیی پێدری بووە.
پێدری لە لێدوانێکدا سەبارەت بە ئامادەباشی خۆی و هاوڕێکانی بۆ یاری کلاسیکۆ، گوتی "دەچینە نێو کامپ نو بۆ خواردنی چیمەنی یاریگە".
وێڕای هیوای بۆ بردنەوەی یاری کلاسیکۆ، پێدری هیوایەکی دیکەی تایبەتیشی هەیە، ئەویش بەدەستهێنانی درێسی کەریم بێنزیمای هێرشبەری تیپی رکابەریان، کە زۆر سەرسامە بە تواناکانی". پێدری هەروەها گوتیشی "ئێمە باشترین تیپین لە جیهاندا"

زۆرترین خوێندراو