وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری لێخۆشبونی قه‌رز ده‌رده‌كات

25.10.2020
جەماوەر نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌ سزاو سووده‌كانی باجده‌ران خۆش ده‌بێت.

لە ژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا : 1- به‌ لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن. 2- تایبه‌ت به‌و كۆمپانیاو شوێنه‌ بازرگانیانه‌ی كه‌ قه‌رزی ئاسانكاریان لایه‌، ده‌كرێت وه‌ به‌رخستن (مقاصه‌) یان بۆ بكرێت به‌ رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت.


زۆرترین خوێندراو