له‌ سلێمانی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌كردن كه‌مكرایه‌وه‌

27.10.2020
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی کەرەنتینەکردن بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری سلێمانی بۆ هەشت رۆژ کەمکرایەوە.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە هەشت رۆژی یەکەم دەبنە هۆی تووشبوونی کەسانی دیکە، بۆیە تەنیا  8 بۆ 10 رۆژ خۆکەرەنتینەکردن پێویستە، بەڵام پێویستیان بە پشووی زیاترە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە ناگوازێتەوە، بەڵام مەرج نییە نیشانەی نەبێت.
پێشتر هەر کەسێک لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هاتبایەوە نێو هەرێمی کوردستان دەبوایە 15 رۆژ خۆی کەرەنتین کردبا، یان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەبرایە شوێنێکی تایبەت و کەرەنتین دەکران. لە یەکەم هەنگاویشدا تەندروستیی سلێمانی ماوەکەی لە 15 رۆژەوە بۆ 8 رۆژ کەمکردەوە. 



زۆرترین خوێندراو