وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌م وه‌رزه‌دا 17 كاتژمێر كاره‌بامان بۆ هاوڵاتیان دابینكردووه‌

27.11.2020
جەماوەر نیوز
وته‌بێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند لەم وەزری سەرمایەدا ڕۆژانە نزیكەی ١٧ كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابینكراوه‌.
ئومێد ئەحمەد، وەتبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ساڵی 2013ەوە تا ئێستا یەكەمجارە بتوانین بەو شێوە زۆرە كارەبای نیشتیمانی بدەین بە هاووڵاتیان، كە لەم مانگە تا ناوەڕاستی مانگ نزیكەی ٢٢كاتژمێر كارەبامان داوە و دوای ١٥ی مانگیش ڕۆژانە نزیكەی ١٧كاتژمێر كارەبامان داوە.
دەشڵێت ،” لە چاو ساڵی ڕابردوو كە ١٦كاتژمێر كارەبامان داوە، ئەمساڵ كاتەكانی پێدانی كارەبا زیاترن، كە بە گشتی ١٩كاتژمێر كارەبامان داوە بۆیە بەردەوامین لە چاكسازی، بۆ ئەوەی رێژەی پێدانی كارەبا زیاد بكەین.
ڕاشیگەیاندووە، خۆمان بۆ وەرزی زستان ئامادە كردووە و بەپێی توانا زۆرترین كارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەكەین بۆیە توانای بەرھەممان دەگاتە ٣ھەزار و٣٠٠ مێگاوات، كە كارەباش زۆر بە باشی و بە یەكسانی بەسەر ھەموو ناوچەكاندا دابەش دەكرێت.

زۆرترین خوێندراو