بۆچی هه‌ندێك له‌ منداڵان قه‌بزن؟

28.11.2020
جەماوەر نیوز
د.پشدەر عه‌بدوڵا اسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەحۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان
قەبزی لە منداڵاندا:
کێشەیەکی بەربڵاوە لە منداڵاندا.
نیشانەکانی:
١-کردنی پیسایی کەمتر لە سێجار لەهەفتەیەکدا.
٢-پیساییەکەی ڕەق و ووشک ئەبێت،بەناڕەحەت بۆی ئەکرێت.
٣-ئازار لە کاتی پیسایی کردندا.
٤-ئازاری گەدە.
٥-کەمێک پیسایی شل بە جلی ژێرەوەی ئەبێت.
٦-لەوانەیە خوێن بە پیساییەکەوە بێت.
هۆکارەکانی:
١-پیسایی هەڵگرتن واتە درەنگ کردنی پیسایی ئەویش ئەگەر ترسی لەتەوالێت هەبێت یان خەریکی یاری کردن بێت و مەبەستی بێت کە یاریەکەی نەپچڕێنت یان لە دەرەوە بێت و نەیەوێت پیسایی لە تەوالێتی دەرەوە بکات.
٢-سەرەتای فێرکردنی تەوالێت
هەندێکجار دایک و باوک هەوڵ ئەدەن منداڵەکەیان لەتەمەنێکی بچووک فێری تەوالێت بکەن ئەمەش وا ئەکات منداڵەکە ترسی لەتەوالێتەکە هەبێت و پیساییەکەی هەڵبگرێت.
٣-گۆڕینی خواردن بەتایبەت بۆ ئەو خواردنانەی کە فایبەریان کەمە.
٤-گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ نمونە ئەگەر لەسەفەردا بێت،یان سترێسی هەبێت یان سەرەتای دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگا.
٥-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە وا ئەکات منداڵەکە تووشی قەبزی بکات.
٦-هەندێکجار هەستیاری بە پڕۆتینی مانگا قەبزی درووست ئەکات.
٧-لەوانەیە لە خێزانەکەیاندا قەبزی هەبێت یان بە منداڵی هەیان بووبێت.
٨-لەوانەیە منداڵەکە کێشەی لە کۆئەندامی هەرسدا هەبێت وەک تەسکی کۆم یان کێسەی هەرسی هەبێت.

زۆرترین خوێندراو