ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له دیدارێکى تایبه‌تى جه‌ماوه‌رنیوز هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات " عێراق به‌هێز نییه و لاوازه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه، به‌ڵام کوردیش بارودۆخى له به‌غدا باشتر نییه، بۆیه پێویستى به به‌غدایه و باشتر بوایهپێویستى به به‌غدا نه‌ده‌بوو ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پهرتهوازهبونى هێزه سیاسییه‌کان هه‌ریه‌که بۆ خۆى شتێک ده‌کات ئه‌وه وایکردووه کورد بێهێزبێت له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا".
خۆپیشاندان مافێکى ئاسایى و یاسایى خه‌ڵکه
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود هێماى بۆ ئه‌وه کرد خۆپیشاندان مافێکى ئاسایى و یاسایى خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته‌یه . خه‌ڵک پێویسته داواى مافى خۆى بکات، حکومه‌ت بۆ حکومه‌ته ئه‌بێت خزمه‌تى خه‌ڵک بکات په‌رله‌مان ده‌بێت یاسا ده‌ربکات، به‌ڵام لێره‌دا کێشه‌یه‌کمان هه‌یه ده‌ستوورمان نییه که ده‌ستوورت نه‌بێت له‌م وڵاته یاساکان ڕێکناخرێت که یاسا ڕێکنه‌خرا ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن و یاسا دانان و دادوه‌رى له‌یه‌ک جیا ناکرێته‌وه که ئه‌مانه جیا نه‌کرانه‌وه به مه‌زاج کار ده‌کرێت که مه‌زاجیش بوو وه‌ک ئێستا لێدێت بۆ دواى 30 ساڵ نه‌توانین خۆمان موچه‌ى خۆمان بده‌ین و چاوه‌ڕوانى به‌غداى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى بێ سه‌روبه‌ره‌وه داوا بکه‌ین له‌وانه‌وه موچه‌مان بۆبێت، بۆیه ئێمه پێویستمان به ده‌ستووره ئێستاش، ناڵێم ده‌ستوور هه‌موو شتێک ده‌کات, به‌ڵام مهرجهعیهتێکت هه‌یه، ئێستا به‌غدا پاره‌که ده‌بڕێت ده‌ڵێن خۆ له ده‌ستووردا تێدا نییه پاره ببڕدرێت, گه‌ر تێدا بێت قسه‌ى نامێنێت, ئێمه ده‌ستورمان هه‌بێت ئه‌مانه‌مان بۆ جیا ده‌کاته‌وه.
ئه‌و حزبانه‌ى له ناو ده‌سه‌ڵات بوون وایان ده‌زانى ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان که‌مده‌بێته‌وه
له باره‌ی كۆنه‌بونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند کۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان گرنگه چونکه حکومه‌ت له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان پێکهاتووه ,پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆببنه‌وه, به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێکى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان هه‌بێت ، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسییه لایه‌نه سیاسییه‌کان کۆببنه‌وه پێکه‌وه پێشنیاره هه‌رچى هه‌یه بیخه‌نه به‌رده‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مان خۆى له‌ئه‌سڵدا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێکى سیاسى له هه‌رێمى کوردستاندا هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هه‌بێت و هه‌تا به یاسایش ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دروستبکرێت، به‌ڵام ئه‌وه ڕه‌نگه ڕێگه نه‌گرێت له کارى جێبه‌جێکردن و یاسا دانان. ئێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نییه که ئه‌و ئه‌نجومه‌نه نه‌بوو حزبه‌کانیش هه‌ریه‌که و بۆخۆى نه‌یانتوانیوه پێکه‌وه له چوارچێوه‌ى به‌ره‌یه‌کدا کۆببنه‌وه پێکه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ڕاى سیاسیان هه‌بێت، هه‌ندێک جار له حکومه‌تدا کۆده‌بنه‌وه، تائێستا حکومه‌ت خۆى کاره‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ به‌غدا و شوێنه‌کانى تر وه‌فده‌کان حکومه‌ته و لایه‌نه سیاسییه‌کان زۆر به‌که‌مى یاخود تێدا نییه له ماوه‌ى ڕابردوو یه‌ک دوو کۆبونه‌وه‌یه‌ک کرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى هه‌رێم حزبه سیاسییه‌کانى کۆکرده‌وه، به‌ڵام یه‌ک دوو جار بوو ئه‌ویش کۆتایهات پێده‌چوو هه‌ندێک له حزبه‌کان حه‌زیان نه‌ده‌کرد به تایبه‌تى ئه‌و حزبانه‌ى له ناو ده‌سه‌ڵات بوون وایان ده‌زانى ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان که‌مده‌بێته‌وه حزبه سیاسییه‌کان به‌شدارى بکه‌ن یان هه‌ندێک له حزبه سیاسییه‌کان ئاماده‌نه‌بوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێکى تردا دابنیشن ئه‌وانه وایکرد حزبه سیاسییه‌کان نه‌توانن کۆبونه‌وه بکه‌ن و که نه‌توانن کۆببنه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێستى سیاسى نابێت.
كورد ده‌بێت نه‌وت و غازى خۆى بفرۆشێت
له‌باره‌ى ڕێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ تورکیا محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى ئێمه ئاگادارى ڕێکه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و تورکیا نین ، چونکه ئه‌وه کاتى خۆى حکومه‌ت کردویه‌تى یان پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کردویانه ئه‌وان ئاگادارى مه‌له‌فى نه‌وتن، ئێمه ئاگادارى ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت نین ، به‌ڵام من بۆخۆم ڕاموایه کورد ده‌بێت نه‌وت و غازى خۆى بفرۆشێت ئه‌وه یه‌کێکه که بتوانێت له‌سه‌ر پێى خۆت بوه‌ستیت . ئه‌توانیت داهاتى خۆتت هه‌بێت، ده‌ڵێم له ماوه‌ى 29 ساڵى ڕابردوودا یه‌کێک له ئیشه‌کانى ئه‌م حکومه‌ته که باشبوبێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ماوه‌ى 50 ساڵه کردویه‌تى، چونکه ئه‌وه زۆر گرنگ بوو بۆ کورد، خوزگه له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا و ئه‌وروپاشدا حکومه‌تى هه‌رێم ڕێکه‌وتنى بۆ 50 ساڵ بکردایه، ئێمه له باتى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى دوو ده‌بابه و دوو فڕۆکه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى که بێن به‌رگریمان لێبکه‌ن که تۆش له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى گه‌وره‌ى ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ئێران و تورکیا ڕێکهوتیت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک شت ئه‌وکاته ئه‌و ئه‌تپارێزێت نه‌ک چاوه‌ڕوانى دوو دهبابهبیت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ئه‌و ئه‌تپارێزێت. سبه‌ى گه‌ر کورد ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر گازى کۆرۆمۆر و چه‌مچه‌ماڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕوسیا و ئه‌وروپادا بکات ئه‌و کاته مه‌ترسى که‌وته سه‌ر ئه‌و غازه له‌برى ئه‌وه‌ى داواى ده‌بابه بکه‌یت ئه‌و خۆى له‌وێوه دێت ده‌یپارێزێت،چونکه به‌رژه‌وه‌ندى خۆى لێره ده‌بێت، ده‌بێت کارێک بکه‌ین به‌رژه‌وه‌ندى کورد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتانى به‌هێز یه‌کبخه‌ینه‌وه، کوردستان وه‌ک شوێنه‌کانى تر نییه ئه‌و کۆمپانیایه‌ى دێت له عێراق مامه‌ڵه ده‌کات عێراق بێمنه‌ته لێى، چونکه گه‌ر ئه‌و نه‌بێت یه‌کێکى دیکه لێى ده‌کڕێت، به‌ڵام کورد وانیه ده‌بێت به دواى یه‌کێکدا بگه‌ڕێت نه‌وته‌که‌ى بۆ ده‌ربکات له ژێر زه‌وى کاتێک نه‌وته‌که‌ى ده‌رکرد ده‌بێت به 10 دۆلار که‌متر له به‌غداد بیده‌یتێ ئه‌و مه‌رجى هه‌یه و ناتوانى مه‌رجه‌کانى ئه‌و جێبهحێبکهیت کاتێک ئه‌و که‌سه‌ش نه‌وته‌که‌ت لێده‌کڕێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نییه ڕاسته‌خۆ نه‌وته‌که بفرۆشێت ده‌ڵێت من به‌مه‌رجێک لێت ده‌کڕم 10 دۆلار که‌متر بێت ,واته گه‌ر ئێستا به‌رمیلێک نه‌وت 50 دۆلار بێت بۆ کورد 30 دۆلار ده‌کات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا 10 دۆلاریش بکات من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام کورد نه‌وتى خۆى هه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌شى ته‌نها کۆمپانیاکانیش بکات ده‌بێت کورد نه‌وتى خۆى هه‌بێت خۆى بیفرۆشێت بۆ کورد له ڕووى نه‌ته‌وه‌ى و نیشتمانیه‌وه زۆر گرنگه، بۆنمونه که بینیمان له‌کاتى په‌لامارى که‌رکوک و مه‌خمور و خانه‌قین و شه‌نگال و شوێنه‌کانى تر درا له هه‌موو ناوچه‌که ئابلوقهمان خرایه سه‌ر، به‌ڵام تورکیا نه‌یتوانى سنوره‌که بگرێت له‌به‌رچى؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و ڕێکه‌وتنه 50 ساڵیه هه‌بوو له کاتێکدا بومه‌له‌رزه له ناوچه‌ى به‌مۆ و ده‌ربه‌ندیخاندا ته‌نها تورکیا هات بۆ ئه‌و ناوچه‌یه یارمه‌تى هێنا، ئه‌و کاته‌ش تورکیا سنوره‌که‌ى دانه‌خست کورد گه‌شتى له تورکیاوه ده‌کرد کاریگه‌رى ئه‌و ڕێکه‌وتنى ئه‌و 50 ساڵه بوو ئه‌وه نه‌بوایه تورکیاش سنورى له‌سه‌ر دادهخستین، بۆیه پێمباشه کورد بۆ 50 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕوسیا و ئه‌وروپا و ئێران ڕێکه‌وتن بکات , کورد تا 50 ساڵى تر گه‌ره‌نتى هه‌یه تا ئه‌م 50 ساڵه وه‌ره خۆت به‌هێز بکه له ڕووى سیاسى و دیبلۆماسى و سه‌ربازى و ئیدارى و ئابوورى ، ئهتوانى له‌و 50 ساڵه خۆت به‌هێز بکه‌یت.
له کاتى شه‌ڕى داعش پشتگیرى ڕاسته‌خۆى هه‌رێمى کوردستان ده‌کرا
له‌باره‌ى پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى کوردستان محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى ئێستا ڕه‌نگه پشتگیرییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى تر بێت له کاتى شه‌ڕى داعش پشتگیرى به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌خۆ بوو هێزیان لێره بوو جگه له ڕاهێنانى پێشمه‌رگه و جگه له یارمه‌تى و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى، به‌ڵام ئێستا شه‌ڕى داعش نه‌ماوه پشتیوانییه‌کان هه‌یه ,به‌ڵام ڕه‌نگه زۆر نه‌بێت ئێستا بۆ چوار لیوا یارمه‌تى ئه‌درێن له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵدا زۆر وڵاتى که ئێستا له کوردستان ڕاهێنان به پێشمه‌رگه ده‌که‌ن ئه‌مانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه ناچێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ى که مامه‌ڵه‌که‌یان به‌رده‌وام بێت هه‌موو به‌ستراوه به جموجوڵى داعشه‌وه .
له ماوه‌ى 2003 تا 2013 پاره‌یه‌کى زۆر هات
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود له باره‌ى دۆخى ئابوورى هه‌رێم هێماى بۆ ئه‌وه کرد ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه‌ى له کوردستان هه‌یه کورد ده‌یتوانى له‌وه زیاتر بکات، ئه‌یتوانى سیسته‌مێکى ئابوورى له کوردستان دابنێت ئه‌و سیسته‌مه پشت به خۆى ببه‌ستێت وه هه‌وڵبدات ئه‌و داهاته‌ى که هه‌یه کۆبکرێته‌وه ڕاده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکرێت ئه‌وه بکرایه ڕه‌نگه زۆر پێویستى به عێراق نه‌بوایه, به‌ڵام ئه‌وه نه‌کراوه ناچار بووه ئێستا په‌نا بۆ به‌غداد به‌رێت ، زۆر جار بارودۆخى ئابوورى کورد له 1991وه تا 2003 له سه‌ر قاجاغ ئه‌ژیا له سنوره‌کانه‌وه شتێک ده‌هات و گومورگیان ده‌کرد موچه‌یان لێده‌دا و دواى 2003 له‌سه‌ر پاره‌ى زۆرى ئه‌مریکا ژیاوه بۆنمونه ئه‌مریکا پاره‌یه‌کى زۆرى هێنا و ئه‌مریکا هات گومرگى که‌مکرده‌وه و زۆر شتى بڕى و پاره‌یه‌کى زۆریشى هێنایه کوردستان و عێراق ئه‌وه‌ش وایکرد خه‌ڵکه‌که باوه‌ڕى به ئه‌مریکا و پاره‌ى عێراق هه‌بێت ئه‌وه‌نده پشتى به داهاتى خۆى نه‌بوو، له ماوه‌ى 2003 تا 2013 پاره‌یه‌کى زۆر هات نهیشیانزانى چۆن سه‌رفى بکه‌ن ئهوهیهکێک بوو له‌وانه کوردستان نه‌یتوانى ئه‌و سیسته‌مه ڕێکبخات دواى ئه‌وه‌ش پاره‌که بڕا له به‌غداد له‌سه‌رتاى 2014 حکومه‌تى عێراقى به هۆکارى سیاسى به‌رامبه‌ر به کورد بوودجه‌ى کوردستانى بڕى هه‌موو شته‌کان ڕاگیرا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نه‌یتوانى له ده ساڵى ئه‌و پاره زۆره که هه‌میشه 12 ملیارى ده‌هاته کوردستان نه‌یتوانى ساڵى 4 ملیار کۆبکاته‌وه ئه‌و ده ساڵه پاره‌ى 4 ساڵى یه‌ده‌گ بکردایه بۆ هه‌رێمى کوردستان پێینه‌کرا ئه‌وه یه‌کێک بوو له نه‌بوونى به‌رنامه و نه‌بونى خه‌ڵکى شاره‌زا و پێشبینکردن بۆ داهاتوو.
کاتێک پاره‌که له به‌غدا بڕا سه‌رچاوه‌که‌ى ئیتر هه‌موو شتێک وشک بوو ، دواتر په‌نایان برد بۆ هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و هه‌ندێک داهات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده خهڵکیات دامه‌زراند به‌بێ به‌رنامه ته‌نها بۆ کارى حزبى ئێستا ناتوانن موچه‌ى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بده‌ن , ئه‌مه وایکرد ئه‌زمه‌کان دروستبکات, دواى ئه‌وه‌ى بڕینى پاره‌ى هه‌رێم له‌به‌غدا ئه‌وه ئهزمهکهى قوڵکرده‌وه و هاتنى شه‌ڕى داعش ئهزمهکهى زیاتر کرد مه‌سره‌فى پێویستبوو بۆ شه‌ڕى داعش ئه‌مانه هه‌موو کۆبووه له‌سه‌ر هه‌رێم.
به‌غداد خۆى نییه
ئایا به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌هێزه؟ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو عێراق به‌هێز نییه و لاوازه له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه، به‌ڵام کوردیش بارودۆخى له به‌غدا باشتر نییه، بۆیه پێویستى به به‌غدایه و باشتر بوایه پێویستى به به‌غدا نه‌ده‌بوو ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پهرتهوازهبونى هێزه سیاسییه‌کان هه‌ریه‌که بۆ خۆى شتێک ده‌کات ئه‌وه وایکردووه کورد بێ هێزبێت له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا و به‌غداد خۆى نییه کوردیش له‌و لاواز تره.
ئێستا هه‌ر حزبێک له کورد نزیک بێته‌وه ده‌نگى پێناده‌ن
له‌به‌رامبه‌ر ناردنى 320 ملیار دیناره‌که کازمى په‌نا بۆ ڕازیکردنى لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌بات ئه‌مه ئه‌رکى حکومه‌تى هه‌رێم قورس ناکات؟ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى بابه‌ته‌کان زۆر له‌وه قوڵتره، کورد هه‌میشه کێشه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بووه بۆنمونه کورد ده‌یگوت کێشه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کانى عه‌بدولکه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف و سه‌دام حسێن هه‌یه نه‌ک له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌که‌دا، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه عه‌ره‌ب کێشه‌ى له‌گه‌ڵ کوردا هه‌یه ئێستا حزبه‌کان ئه‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ کورد نزیک بنه‌وه له عێراق میلله‌ته‌که هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات ده‌ڵێن گه‌ر پاره بۆ کوردستان بنێریت لات ده‌به‌م به سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ڵێن.
هه‌ر حزبێک له کورد نزیک بێته‌وه ده‌نگى پێناده‌ین کورد لاى عه‌ره‌ب خراپه، هه‌ر حزبێک له به‌غدا له کورد نزیک بێته‌وه ئه‌وان ده‌نگى ناده‌نێ ئه‌مه مه‌ترسییه، ئه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ناوى ڕه‌شه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کى تر، جاران ئه‌مانوت ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه میلله‌ته‌که‌ى نایکات، به‌ڵام کێ شه‌ڕى ئێمه‌ى ده‌کرد و کێ دێهاته‌کانى کوردستانى ئه‌نفال ده‌کرد؟ کێ کیمیاى لێداین ؟ عه‌ره‌ب کردى ، به‌ڵام ئێمه ده‌مانخسته سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له عێراقدا خۆمان له‌وه لاده‌دا، به‌ڵام ئێستا عه‌ره‌ب به حزبه‌که ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ کورد نزیک بیته‌وه ده‌نگت ناده‌ینێ, ئه‌وه مه‌ترسییه.
حکومه‌تى عێراق ڕۆژ له دواى ڕۆژ پاشه‌کشه له ڕێکه‌وتنه‌کان ده‌کات
ئایا له دواى ئه‌م جیله‌ى سیاسییه‌ى عه‌ره‌ب که له ده‌سه‌ڵاتن له عێراق کورد چى به‌سه‌ر دێت له کاتێکدا کورد زۆر هاوکارى ئه‌م جیله‌ى کردوو که‌چى دۆخى کورد خراپه له عێراق؟ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى له عێراق به‌شێکى زۆرى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کورد خۆى کورد نه‌یتوانیوه بابه‌ته سیاسی و ئیداری و جوگرافیاکان و ئابوورییه‌کان و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له عێراقدا یه‌کلایبکاته‌وه بۆنمونه ئێمه له عێراقدا چۆن شه‌ریکین یان به‌شدارین ئێمه قائیمهیهکى هه‌ڵبژاردنین له به‌غدا یان نه‌ته‌وه‌یه‌کین له عێراق به‌شدارین به ته‌ئکید ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین به‌شدارین له‌گه‌ڵ عێراقدا ئه‌بێت وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورد بکرێت له به‌غدا نه‌ک له‌گه‌ڵ قائیمهیهکى هه‌ڵبژاردندا بۆنمونه ده‌بێت به‌غداد له‌گه‌ڵ کوردا وه‌ک پێکهاته‌یه‌کى گرنگى ئه‌م وڵاته مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکات, به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌غدا هه‌تا له‌و ده‌ستووره‌ى که‌موکوڕى زۆره له‌و ده‌ستووره‌ش په‌شیمان ده‌بێته‌وه له ده‌ستووردا تێدا نییه بودجه‌ى کوردستان ببڕیت له حاڵه‌تێکدا که شه‌ڕى داعش بوو پاره و موچه‌ى موسڵ و تکریت که له ژێر ده‌ستى داعش بوو مانگانه بۆیان دهنێنرا هه‌تا ده‌یان برد له‌سه‌ر سنوره‌که ڕاده‌ستى داعشیان ده‌کرد و داعش پاره‌که‌ى ده‌برد و موچه‌که‌ى پێده‌دان, واته ئه‌مه وایکردووه حکومه‌تى عێراق ڕۆژ له دواى ڕۆژ پاشه‌کشه ده‌کات له ڕێکه‌وتنه‌کان و ده‌ستوورى عێراقى، بۆیه پێموایه ده‌بوایه به‌سه‌ر کوردا تێنه‌په‌ڕیایه یه‌کێک له‌وانه مه‌سه‌له‌ى سنوره و سنوره‌کان ئێستا به‌پێى یاساى عێراقى ئه‌توانێت ئه‌و فه‌وجه‌ى له ته‌وێڵه‌و بیاره‌یه ئه‌توانێت ئه‌و فه‌وجه‌ى له بامهڕنییه و له شلێر و ناوخوانه حکومه‌تى عێراقى له به‌سره‌وه هێزێک بهێنێت و ئه‌و ببات بۆ به‌سره ئه‌مه ده‌بوایه به‌سه‌ر کوردا تێنه‌په‌ڕیایه مه‌سه‌له‌ى زۆرینه و که‌مینه له عێراقدا کورد 6 ملیۆنه ئێستا عێراق 37 ملیۆنه به زۆرینه و که‌مینه له په‌رله‌ماندا نا‌توانیت تێیپه‌ڕێنیت گه‌ر کورد 100 پهرلهمانتاریشى هه‌بێت هیچى پێناکرێت، گه‌ر 150 پهۆلهمانتاریشى هه‌بێت کورد هیچ پێناکرێت، چونکه ئه‌ندامانى په‌رله‌مان 329په‌رله‌مانتاره له‌به‌رئه‌وه ئه‌مانه به‌سه‌ر کوردا تێپه‌ڕیوه، ناوى پێشمه‌رگه له ده‌ستورى عێراقیدا نییه پێده‌ڵێت (حرس اقلیم) چۆن من ڕ‌ازى بم ناوى پێشمه‌رگه له ناو ده‌ستوورى عێراقیدا نه‌بێت، به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى دوێنێ هات بکرێت به یاسایی موچه‌ى وه‌ک سوپاى عێراقى بدرێتێ, به‌ڵام پێشمه‌رگه تائێستا چاره‌نوسى دیار نه‌بێت له ناو عێراقێک که خۆیان به خاوه‌نى ئه‌و وڵاته بزانن.
ئێمه وتمان عێراقێکى نوێ هه‌موو شته‌کانى نوێ ده‌بێت عێراقى نوێش هاتن وه‌ک چۆن حکومه‌تى عێراقى سه‌رده‌مى سه‌دام ده‌هاتن پێشمه‌رگه‌یان ده‌شێلا، ئه‌وانیش هاتن له 16 ئۆکتۆبه‌ردا له که‌رکوک پێشمه‌رگه‌یان به ده‌بابه‌وه شێلا، ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک شته به‌سه‌ر کوردا تێپه‌ڕیوه، کاتى خۆى چه‌ند جارێک پێشنیارمکرد پێویسته کورد وه‌ک لوبنان دابه‌شى ده‌سه‌ڵات بکات، له لوبنان سه‌رۆکى کۆمار هى مه‌سیحییه و له ناو مه‌سیحیشدا ده‌بێت مارۆنى بێت کاتى وایه دوو ساڵ سه‌رۆک کۆماریان نییه که‌س ناتوانێت له شوێنى ئه‌وان سه‌رۆک کۆمارێک دابنێت، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌بێت عه‌ره‌ب بێت و عه‌ره‌به‌که سوننه بێت و جێگیره هى سوننه‌یه و سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌بێت عه‌ره‌بى شیعه بێت ده‌بوایه ئێمه شتێکى له‌و بابه‌ته‌مان بکردایه له عێراقێدا که ئێمه به زۆرینه و که‌مینه ناتوانین هیچ کارێک بکه‌ین کاتى خۆى چه‌ند جار پێشنیارمکرد وتیان ئه‌وه شتى تائیفهگهرییه و نابێت گرنگ سه‌دام نه‌ماوه نه‌یان کرد و ئه‌مانه به‌سه‌ر کورد تێپه‌ڕیه‌وه کورد نه‌یتوانیوه کاتى خۆى بۆنمونه داهاتى کوردستان ئێستا پاره‌ى ئاو کاره‌با ده‌بێت بچێته‌وه بۆ به‌غداد به پێى یاسا , به‌ڵام کاتى خۆى ئێمه پێشنیارمان کرد ئاو و کاره‌با یان داهاتى کوردستان بۆ هه‌رێمى کوردستان بێت لێى زیاد بوو بنێردرێت بۆ به‌غداد که‌م بوو له به‌غداوه پاره‌ى بۆ بێت ئه‌وه‌شیان نه‌کرد ئێستا ئه‌وه یه‌کێکه له کێشه‌کان یه‌کێکى تر له کێشه‌کان نمونه‌ى هاتوچۆ ئه‌و کاته ئێمه فڕۆکه‌خانه‌مان نه‌بوو، به‌ڵام هاتوچۆمان هه‌بوو ئێمه وتمان پێویسته هاتوچۆ له‌ده‌ستى خۆمان بێت ئه‌وه‌شیان نه‌کرد ئه‌وه بوو له بچوکترین شتا هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کانیان لێداخستین له به‌غداوه، ئێستا بڕیار ده‌درێت بیه‌وێت فڕۆکه‌یه‌ک له هه‌ولێر و سلێمانى نهنشێتهوه و به‌غدا نه‌یه‌ڵێت بنیشێته‌وه ئه‌مه به‌سه‌ر کوردا تێپه‌ڕیوه, ئێستا حکومه‌تى عێراقى له ڕووى یاساییه‌وه ده‌که‌وێته خۆى فشار له هه‌رێم ده‌کات و باجهکهشى خه‌ڵکى کوردستان ده‌یدات.
ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێک له کورد وه‌ربگرنه‌وه
محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت: حکومه‌تى عێراقى ده‌ستوور پێشێل ده‌کات و له ئه‌لفه‌وه تا یائى پێشێلکردووه له‌وانه ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا له عێراق 329 ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه دوو سێ مانگ حزبه‌کان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان کردووه هه‌ڵبژاردنیان کردوو و ده‌نگى خه‌ڵکیان هێناوه بۆ نمونه کوتله‌ى سه‌درى 54 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست هێناوه و کوتله‌ى عامرى 49 ئه‌ندانى په‌رله‌مانى به ده‌ستهێناوه به‌پێى ده‌ستوورى عێراقى ده‌بێت گه‌وره‌ترین کوتله له عێراق حکومه‌ت پێکبهێنێت،به‌ڵام ئه‌مان هاتن عادل عهبدولمههدیان کرده سه‌رۆک وه‌زیران یه‌ک کورسى نه‌بوو، به‌ڵام به یه‌ک ڕۆژیش لایان برد ئێستا هاتوون له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریکا و ئێران ڕێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌رى کازمیان داناوه به سه‌رۆکى وه‌زیران، به‌ڵام یه‌ک ئه‌ندامى په‌رله‌مانى نییه ئه‌مه پێشێلکردنى ده‌ستووره ئه‌ویش ده‌توانن به یه‌ک ڕۆژ لایبهنهوه له په‌رله‌مان ئه‌مانه هه‌مووى وایکردووه ده‌ستوورى عێراقى پێشێلکراوه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه عێراق وا تێگه‌شتووه دۆخێکى تایبه‌ت ڕوویداوه کورد هه‌ندێک شتى به‌رکه‌وتووه ئێستا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێک له کورد وه‌ربگرنه‌وه بیخه‌نه‌وه شوێنى پێشووى خۆى واته کوردیان له عێراق پێ قبوڵ نییه، واته پێیان قبوڵ نییه کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له عێراقدا, ده‌بوو پێش دانانى ده‌ستوورى عێراق ده‌ستوورى کوردستان دابنرایه 12 ساڵ پێش ڕوخاندنى عێراق کورد په‌رله‌مانى هه‌بوو ده‌بوو ئه‌و ده‌ستووره‌ى خۆمانمان دابنایه بمانکردایه به ئه‌مرى واقع ده‌ستوورى عێراقى دانى به ده‌ستووره‌که‌ى هه‌رێمى کوردستاندا بنایه، به‌ڵام کورد ده‌ستووره‌که‌ى خۆى دانه‌نا ئه‌وه توشى گیر‌و گرفتانه بوین.
چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆتایى نایه‌ت
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداد محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو کێشه له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر نابێت ، چونکه کورد داواى شتێک ده‌کات ئه‌وان نایکه‌ن و ئه‌وانیش شتێکیان ده‌وێت کورد نایکات ، باس له حکومه‌تى فیدراڵ ده‌کرێت حکومه‌تى فیدراڵ له عێراقدا نییه له ده‌ستوریشدا فیدراڵ نییه له دیباجه‌که‌دا له گۆشه‌یه‌کدا نوسراوه حکومیهکى فیدراڵى له عێراقدا په‌یڕه‌و بکرێت، ئه‌سڵه‌ن عه‌ره‌به‌کان هه‌رگیز ناڵێن حکومه‌تى فیدراڵى ده‌ڵێن حکومه‌تى مه‌رکه‌زى ئه‌وان حکومه‌تێکى مه‌رکه‌زیان ده‌وێت له به غدادهوه فه‌رمان بکه‌ن له به‌سره‌وه تا زاخۆ چیان بوێت بیکه‌ن ، ئه‌مه ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت بۆ کورد ئه‌وه دووباره بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه ئه‌وان حکومه‌تى مه‌رکه‌زیان ده‌وێت نایه‌نه‌وێت ئه‌و کیانهى که هه‌یه بۆ کورد بیکه‌ن بهزیادى ده‌زانن و کورد به زیاد ده‌زانن، بۆیه چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆتایى نایه‌ت، ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه کورد جیابێته‌وه له به‌غداد کێشه نامێنێت وه‌ک دوو دراوسێ و کورد تا له‌گه‌ڵ به‌غداد بێت ده‌بێت کێشه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ده‌کرێت کورد ڕێکه‌وێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێک بڕۆیت له‌گه‌ڵیدا.
کازمى وه‌ره‌قه‌یه‌کى فڕێداوه
له باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له عێراق محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود: ئه‌وه‌ى کازمى دیاریکردووه مانگى 6ى 2021 کازمى ده‌سه‌ڵانى ئه‌وه‌ى نییه بڕیارى هه‌ڵبژاردن بدات له مانگى 6دا، چونکه کازمى هێزى له په‌رله‌مان و حکومه‌ت نییه حزبه‌کان بڕیار ده‌ده‌ن و کازمى وه‌ره‌قه‌یه‌که و هه‌ڵیداوه به‌ڵێنى به ئه‌مریکا داوه هه‌ڵبژاردن پێشبخات, به‌ڵام سبه‌ى په‌رله‌مان کۆده‌بێته‌وه ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردن دواده‌خه‌ین کازمى ناتوانێت ئه‌و کاته به ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردنى دواخستووه و من ناتوانم ،چونکه هه‌ڵبژاردن له عێراقدا من ده‌ڵێم مانگى 6 ئه‌نجامنادرێت, 329 په‌رله‌مانتار له عێراقدا هه‌یه ئه‌م 329 په‌رله‌مانتاره ئیمتیازێکى زۆریان هه‌یه، بۆیه ئه‌م هه‌موو په‌رله‌مانتاره کۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ساڵێک هه‌ڵبژاردن پێش بخه‌ن له به‌ر پێشکه‌وتنى عێراق ده‌سبه‌ردارى ئیمتیازه‌کانیان بن و باوه‌ڕناکه‌م تا یه‌ک ڕۆژى بمێنێت ده‌ستبه‌ردارى په‌رله‌مانتاریان بن.
خاڵێکى که ئه‌وه‌یه وا هه‌ڵبژاردنیان پێشخست ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌که نه‌گۆڕیت له عێراقدا و ده‌ستکارى سیسته‌م نه‌که‌یت و به ده‌ستوور کار نه‌که‌یت هه‌ر ده‌موچاو بگۆڕیت هه‌ر هه‌مان شته و شتێکى باش دروست ناکات له‌مه‌ى که ئێستا هه‌یه ئێستاش هه‌ڵبژارن بکرێت له عێراقدا هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى پێشوو وایه و ئه‌وه‌ى داهاتوویش وه‌ک ئه‌وه‌ى ڕابردوو ده‌رده‌چێت، بۆیه هه‌ست به هیچ گۆڕانێک ناکه‌م.
یاساکان له دژى کورد به‌کاریده‌هێنن
له‌باره‌ى هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژارد ئایا کورد زیان ده‌کات محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود هێماى بۆ ئه‌وه کرد ئێستا یاساکان له دژى کورد به‌کاریده‌هێنن کاتى خۆى عێراق یه‌ک بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بوو 270 ئه‌ندامى په‌رله‌مان هه‌بوو له 270 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق کورد 77 ئه‌ندامى پهرلهکانى هه‌بوو ، ئێستا بووه‌ته 329 ئه‌ندامى په‌رله‌مان، گه‌ر یه‌ک بازنه بێت کورد ده‌توانێت 85 کورسى به ده‌ستبهێنێت ، به‌ڵام کردیانه 18 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌و 18 بازنه‌یه کورد نزیکه‌ى 60 کورسى هێنا، ئێستا بووه‌ته 83 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن کورد ڕه‌نگه 55 کورسى به‌ده‌ست بهێنێت هه‌موو له زیانى کورده به تایبه‌تیش زیانى شیعه‌شى تێدایه له ناوچه‌ى موسڵ و که‌رکوک و تکریت و دیاله له‌م ناوچانه هه‌م کورد و شیعه زیان ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌پله‌ى یه‌که‌م کورد زیان ده‌کات ده‌نگه‌کانى ده‌فه‌وتێت له دووزخورماتوو و دیاله و که‌رکوک و له موسڵ و هى شیعه‌ش هه‌ندێکى ده‌فه‌وتێت، بۆیه چه‌ند بازنه‌کان زیاد بێت له دژى کورده.
کۆنگره دواکه‌وتووه
له باره‌ى ئاماده‌کارییه‌کانى کۆنگره حه‌وته‌مى حزبى سۆسیالیست محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ڕایگه‌یاند کۆنگره زۆر دواکه‌وتووه ئه‌وه‌ش به هۆى چه‌ند هۆکارێکه‌وه بووه له‌وانه شه‌ڕى داعش و کۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى، به‌ڵام ناکرێت هه‌ر چاوه‌ڕى باشبونى دونیا بکه‌یت، نابێت ژیان بوه‌ستێت هه‌موو شته‌کان ڕابگرێت له‌به‌رئه‌وه لیژنه‌ى ئهمادهکارى کۆنگره زیاتر له ساڵێکه ده‌ستنیشان کراوه، له ئێستادا ده‌ستیان کردووه به ئاماده‌کاریه‌کان و ئه‌نجامدانى کۆنفراسات له زۆرێک له شوێنه‌کان کۆنفراساتیان ئه‌نجامداوه، هیوادارم زوو ئه‌نجامه‌کانى کۆنفراساتهکان بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و کاته بڕیار بده‌ن بزانین که‌ى پێمان ده‌کرێت و چۆن ئه‌و کۆنگره‌یه له ڤایرۆسى کۆرۆنا بپارێزین ؟ خاڵى گرنگ کۆنفراسهکانه, کۆنفراسه‌کان ته‌واو بوو ئه‌وانى تریش ده‌ستپێده‌که‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕاى زۆرینه ده‌بین
له‌باره‌ى شوێنى به‌ستنى کۆنگره محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود وتى تائێستا بڕیارێک نییه له چى شارێک کۆنگره‌ى حه‌وت ببه‌ستین و چه‌ند جارێک کۆنگره‌مان له هه‌ولێر گرتووه و هه‌ولێر پایته‌خته گرنگه، له‌سلێمانیش کۆنگره‌مان به‌ستووه ، به‌ڵام من ئاره‌زوو ده‌که‌م کۆنگره له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ببه‌ستین، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕاى سه‌رکردایه‌تى حزب چۆنیان بڕیاردا ئه‌وکات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ڕاى زۆرینه ده‌بین.
چاوه‌ڕوانى لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره‌ین
له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى کۆنگره محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ى ئاماده‌کارى کۆنگره له مه‌ڵبه‌نده‌کاندا کۆنفراس ده‌که‌ن ئه‌ندامانى کۆنگره دیارى ده‌که‌ن ، ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ى دێرین و له‌گه‌ڵ مه‌کته‌به‌کان ئێستا ئه‌وان خه‌ریکى ئه‌و کۆنفراسانهن، ئه‌نجامه‌کان ده‌بێت ئه‌وان بمانده‌نێ نوێنه‌رى هه‌موو به‌شه‌کانى تێدا بێت له خوێندکاران و لاوان و ئافره‌تان و ئه‌ندام مه‌ڵبه‌نده‌کان ئه‌وانه هه‌موو به‌شدارى کۆنگره ده‌که‌ن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052