محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: کۆنفیدراڵی تەنها ڕێگاچارەیە بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیرانەکان

04.02.2021
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ دیدارێكی ئاژانسی هه‌واڵی"كورد پرێس" وێڕای تۆمەتبار کردنی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی دەسەڵاتدار لە بەغدا بەوەی کە پێبەندی یاسای بنەڕەتیی عێراق نین بەتایبەت لەبارەی مافی ئەتنیک و قەومە جیاوازەکانەوە، دەڵێت :جێگیر کردنی سیستەمی کۆنفیدراڵی تەنها ڕێگاچارەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان لە عێراق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود لە سەردانی ئەمدواییەیدا بۆ ئێران گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ئەنجامدا و تیایدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان، هۆکارەکانی قەیرانی دارایی لە هەرێم، پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و هەروەها ئەگەری داگیرکردنی شەنگال لەلایەن تورکیاوە کرد.
ناوبراو لەم دیمانەیەدا کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە، وێڕای تۆمەتبار کردنی حزبە دەسەڵاتدارەکان لە بەغدا بە پێشێل کردنی دەستووری وڵات و پەراوێز خستنی لایەنەکانی دیکەی وڵات بەتایبەت کوردەکان؛ ڕایگەیاند: جێگیر کردنی سیستەمی کۆنفیدراڵی تەنها ڕێگاچارەیە بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان لە عێراق.
کوردپرێس: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەتایبەت لەم قۆناغەدا چۆن هەڵئەسەنگێنن و گرفتەکان چین لەبەردەم پەیوەندییەکاندا بۆ ئەوەی کە بگەینە ئەو ئاستەی کە هەردوولا ڕازی بن؟
محەمەدی حاجی مەحموود: من پێموایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی کۆنە و ئەم پەیوەندییە زیاتر لە چل ساڵە، ئەو پەیوەندییە لەگەڵ حزبەکاندا دەستیپێکرد و پاش پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئازادیی عێراق لە دیکتاتۆریەتی بەعس درێژەی پێدرا. کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکەم لایەن بوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە ڕەسمی ناساندووە و کونسۆڵی خۆی ناردۆتە کوردستان. پەیوەندییەکان پەیوەندییەکی دۆستانە بووە و لە شەڕی عێراق و ئێران لەگەڵ دوژمنی موشتەرەک شەڕیان کردووە. کەوابوو پەیوەندییەکی دراوسێیی دۆستانەیان بووە و زۆر جاریش لە یەک سەنگەردا دژی دوژمنێکی موشتەرەک شەڕیان کردووە. ئەمانە هەمووی کۆمەڵێک خاڵی کۆکەرەوەی هەردوولایە. هەروەها لەبواری فەرهەنگی و بوارەکانی تریشدا هەر پەیوەندیی هەبووە. پەیوەندیی ئەم دوولایەنە لە ئێستاشدا لەبوارەکانی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کاڵا و شتومەکدا بەردەوامە.
کوردپرێس: لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دەبینین کە قەیرانێکی دارایی هەیە هۆکاری ئەم قەیرانە چییە، سەرەڕای ئەوەی کە هەرێمی کوردستان داهاتی هەیە و باردۆخی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام بۆ ماوەی چەند ساڵە دەبینین خەڵک و مووچەخۆران بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنن، هۆکارەکانی ئەم گرفتە کە چارەسەر نابێت چییە؟
محەمەدی حاجی مەحموود: خاڵی یەکەم ئەمەیە کە پێش 2014 حکوومەتی عێراقی میزانیە یا مووچە و بوودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بڕیوە؛ بەبێ ئەوەی کە هۆیێک هەبێت مووچەکەی بڕیوە و حکوومەتی لە مانگی 11ی 2013ەوە تا ئێستا مووچە  و بوودجەی خەڵکی کوردستانی بڕیوە. لە کاتی بڕینی مووچەکەیشدا شەڕی داعش هات. شەڕی داعش-یش 3 ساڵ و نیوی خایاند ئەو شەڕە شەڕێک بوو کە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر ئێمە لە شەڕدا بووین ئەو شەڕەیش بە بێ ئیمکانات و بەبێ ئەو کەرەستەیەی بتوانین بەرگریی پێوە بکەین نەدەکرا. جگە لە هەموو شەهید و بریندار و هەموو نەخۆش و دەرمان و چەک و هەموو ئەم شتانە کەڵەک بوون لەسەری دوای هەموو ئەمانەیش کە بەسەریدا هات کۆرۆنایشی بەسەر هات. کۆرۆنایش خۆتان دەزانن کە ئەو وڵاتانەی کە زیاتر پشتیان بە نەوتە، نەوت هاتەوە سەر سیفر واتە نەوت سیفر بووەوە و ئەوەش کاریگەریی خۆی هەبوو ئەمانە هەمووی کۆبووەوە لەسەر یەک واتا بڕینی مووچە و بوودجەی هەرێم لە بەغدا، شەڕی داعش و قەیرانی کۆرۆنا کە هەموو دونیای گرتەوە و کوردستانیش بەشێکە لەو دونیایە؛ ئەمانە هەموویان کەڵەک بوون بەسەر یەک و وایکرد کە قەیرانێکی دارایی ڕوو لە کوردستان بکات.
کوردپرێس: ئاماژەتان بە بڕینی مووچە لەلایەن بەغداوە کرد، کێشە چییە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە بەغدا دەستی بردووە بۆ بڕینی مووچەی هەرێم ئەو تێبینییانە چییە کە بەغدا هەیەتی؟
محەمەدی حاجی مەحموود: ئەڵبەتە لەو عێراقەی کە دوای سەدام دروست بوو، حکوومەتی بەعس لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و هێزی پێشمەرگەوە ڕووخا. خۆتان ئەزانن ئەو کەسانەی کە ئێستا لە عێراق حاکمن ئەو کاتە لە عێراق نەبوون و لە وڵاتانی تر بوون و دوای ئازادیی عێراق گەڕانەوە وڵات. ئەوان هاتن و بوودجەی و مووچەی کوردستانیان بڕی و کوردیان قبووڵ نییە. واتا پەیڕەوەی ئەساسنامەی دەستووری عێراقی ناکەن دەستووری عێراقی بۆ هەموو پێکهاتەکانە داهاتی عێراق بۆ هەموو پێکهاتەی عێراقییە، بەڵام ئەوان لە دەستووری عێراق لایانداوە و پەیڕەوی دەستووری عێراق ناکەن ئەمە خاڵی ئەساسیە. نەک هەر لە بواری بوودجە و مووجەدا ئەوان پەیڕەوەی دەستووری عێراقی ناکەن و لەدەستوور لایان داوە تەنانەت لە دانانی دەسەڵاتی سیاسیشدا لە عێراق لایانداوە، بۆ نموونە ئێستا لە دەستووری عێراق دەبێت سەرۆک وەزیران لە گەورەترین کۆتلەی پەرلەمانیی عێراق دامەزرێت، بەڵام ئێستا سەرۆک وەزیران لە هیچ حزبێکیش نییە و ئەندام پەرلەمانێکیشی نییە و بووەتە سه‌رۆكی عێراق.
کوردپرێس: ئێستا هەرچەند کە دانوستانەکان بەردەوامن، بەڵام هەموو ساڵێک دەبینین کە دانوستان بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی دێت و ئەم لایەن لایەنی بەرانبەر تۆمەتبار دەکات کە پابەند نەبووە و دووبارە هەمان پڕۆسە و یاری دەست پێدەکاتەوە، چارەسەری بنەڕەتی چییە بۆ ئەوەی کە ئەم کێشە چیتر کۆتایی پێبێت؟
محەمەدی حاجی مەحموود: چارەسەر لە چەن خاڵدا هەیە. چارەسەری بنەڕەتیی یەکەم ئەمەیە کە ئەو پێکهاتانەی کە لە عێراقن نابێت مافی کەسیان بخورێت کوردە، شیعەیە، سوننەیە و تورکمان و  ئەبێت پەیڕەوەی دەستووری عێراقی بکرێت و مافی پێکهاتەکان نەخورێت. خاڵی دووهەم و خاڵی ئەساسی ئەوەیە، بە بڕوای من کونفیدراڵی بۆ ئێستای عێراق باشترین هەنگاوە. خاڵی سێهەم ئەمەیە کە ئەو وەفدانەی کە ئەچن بۆ بەغدا لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەڕای من دەبێت بێنە ئێران و لەگەڵ تاران ڕێککەون و باشترە لەوێەوە بچن بۆ بەغدا.
کوردپرێس: دواهەمین پرسیار بابەتی تورکیایە، وەک دەبینین پاش سەردانی خولوسی ئاکار و پێش ئەوەش دەبینین هەڕەشە هەیە لەسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەت باس لە شەنگال دەکرێت کە ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە شەنگالیش وەکوو هەندێک ناوچە لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیر بکرێت، بۆچوونی ئێوە سەبارەت بەم کێشەیە چییە کە ئێستا بووەتە هۆی نیگەرانیی بەتایبەت هەرێمی کوردستان؟
محەمەدی حاجی مەحموود: پێموایە ئێستا تورکیا و پەکەکە شەڕێکیان هێنایە ئێرە و لە کوردستان لەگەڵ ئێمەدا تەسویەحیساباتی خۆیان دەکەن. واتا لە خاکی کوردستانی عێراق ئەوان تەسویەحیسابی خۆیان دەکەن ئەوان حەقە ئەو شەڕە بەرنەوە و لە تورکیا بیکەن و لە کوردستانی تورکیادا چارەسەریی کێشەکانی خۆیان بکەن.

 

ده‌قی چاوپێكه‌وتنی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ سایتی "خبرگزارش کردپرس" له‌ تاران بڵاوكرایه‌وه‌:

محمد حاجی محمود: کنفدرالیسم راه‌ حل بحران های عراق است / مسندنشینان در بغداد پایبند قانون اساسی نیستند
4/ 2/ 2021
سرویس عراق و اقلیم کردستان – رهبر حزب سوسیال دمکرات کردستان عراق ضمن متهم کردن احزاب و شخصیت های حاکم در بغداد به‌ عدم پایبندی به‌ قانون اساسی به‌ ویژه‌ در ارتباط با حقوق طیف های مختلف کشور، برقراری نظام کنفدرالی را راه‌ حل موثر و نهایی پایان یافتن بحران های این کشور دانست.
به‌ گزارش کردپرس، محمد حاجی محمود رهبر حزب سوسیال دمکرات کردستان در سفری که‌ اخیرا به‌ ایران داشت، گفتگویی با خبرگزاری کردپرس انجام داد و در آن به‌ تشریح روابط جمهوری اسلامی و اقلیم کردستان، چرایی بحران اقتصادی در اقلیم کردستان، روابط با بغداد و همچنین احتمال اشغال شنگال از سوی ترکیه‌ پرداخت.
وی در این مصاحبه‌ که‌ مشروح آن در ادامه‌ آمده‌ است، ضمن متهم نمودن مقامات و احزاب حاکم در بغداد به‌ نقض قانون اساسی و به‌ حاشیه‌ راندن طیف های مختلف این کشور به‌ ویژه‌ نقض حقوق کردها، برقراری نظام کنفدرالی را راه‌ حل نهایی بحران های مستمر عراق دانست.
کردپرس: روابط میان اقلیم کردستان و جمهوری اسلامی ایران به ویژه در مقطع کنونی را چگونه ارزیابی می کنید و موانع پیش روی گسترش و تعمیق روابط در حوزه های مختلف را در چه می دانید؟
محمد حاجی محمود: روابط میان جمهوری اسلامی ایران و اقلیم کردستان روابطی دیرینه به درازای بیش از چهل سال گذشته‌ می باشد. این روابط با احزاب آغاز شد و پس از تشکیل اقلیم فدرالی کردستان و همچنین آزادی عراق از دیکتاتوری بعث، ادامه و گسترش یافت. جمهوری اسلامی ایران اولین کشوری بود که موجودیت فدرالی اقلیم کردستان را به رسمیت شناخت و در اربیل و سلیمانیه سرکنسولگری ایجاد کرد. روابط همیشه عمیق و دوستانه بوده‌ است، به ویژه در جنگ میان ایران و عراق ما به همراه ایرانی ها با دشمن مشترک در جنگ بودیم. حضور در یک سنگر و اشتراکات تاریخی، مذهبی و زبانی و منافع مشترک ما را در کنار همدیگر قرار داده است. از سوی دیگر در زمینه فرهنگی و حوزه های دیگر روابط عمیق و ریشه داری میان طرفین وجود دارد. هم اکنون نیز در زمینه های تجاری و مبادلات بازرگانی این روابط در سطح بالایی برقرار است.
کردپرس: اقلیم کردستان عراق چندین سال است که با بحران شدید اقتصادی دست به گریبان است و به ویژه حقوق بگیران دولتی و شهروندان عادی بیشترین ضربه را از وضعیت موجود خورده اند. علیرغم فروش نفت و درآمدهای داخلی و گمرکی این بحران همچنان ادامه دارد. دلایل وضعیت موجود را در چه می دانید؟
محمد حاجی محمود: قبل از هر چیز باید اشاره کنم که پیش از سال 2014 دولت مرکزی عراق سهم بودجه ای و بودجه ویژه پرداخت حقوق کارمندان اقلیم کردستان را قطع کرد. بغداد بدون ارائه هیچ دلیل قانع کننده ای از نوامبر سال 2013 تاکنون حقوق کارمندان اقلیم کردستان و سهم بودجه ای آن را پرداخت نکرده است. این در حالی است که انجام این اقدام همزمان بود با آغاز جنگ با داعش. این جنگ، سه سال و نیم طول کشید، جنگی که ما به درازای هزار کیلومتر با گروه تروریستی داعش در نبرد بودیم و این نبرد سرنوشت ساز بدون امکانات و تجهیزات نظامی و بودجه ممکن نبود و ما قادر به دفاع نبودیم. وجود شهدا و مجروحان بسیار و تامین سلاح و تجهیزات و دارو نیازمند بودجه بود. در چنین وضعیتی همه مشکلات تجمیع شد و در نهایت نیز با بحران شیوع ویروس کرونا مواجه شدیم. در چنین وضعیتی ما و همچنین کشورهایی که اقتصاد آنها متکی بر درآمدهای نفتی بود با کاهش قیمت نفت و حتی رسیدن آن به صفر با تبعات مخربی مواجه شدیم. در این شرایط تداوم قطع سهم بودجه ای اقلیم کردستان و حقوق کارمندان موجب تشدید بحران اقتصادی در اقلیم کردستان شد.
کردپرس: به قطع بودجه اقلیم کردستان و قطع پرداخت حقوق کارمندان اقلیم کردستان از سوی دولت مرکزی عراق اشاره کردید. دلیل عدم توافق اربیل و بغداد چیست و دولت مرکزی در بیان اتخاذ چنین تصمیمی به چه عواملی اشاره کرده است؟
محمد حاجی محمود: حکومت بعث صدامی از سوی آمریکا، ائتلاف جهانی و نیروهای پیشمرگ اقلیم کردستان سقوط کرد. همانگونه که استحضار دارید آنهایی که هم اکنون حاکم عراق هستند در دوران صدام در این کشور حضور نداشتند و ساکن کشورهای دیگر بودند. پس از آزادی عراق از یوغ بعث آنها به کشور بازگشتند، آنها مسند قدرت را در بغداد در دست گرفتند و بودجه و حقوق مردم اقلیم کردستان را قطع کردند. آنها به هیچ عنوان کردها را قبول ندارند، بدین معنی که پایبند قانون اساسی عراق نیستند. قانونی که برای همه طیف های قومی و مذهبی کشور نوشته شده است و همه طیف ها در درآمدها و بودجه سهیم هستند، اما حاکمان کنونی بغداد قانون اساسی را نقض کرده و پایبند آن نیستند. نه تنها در مسئله بودجه و حقوق کارمندان اقلیم کردستان قانون اساسی را نقض می کنند، بلکه در شیوه حکمرانی نیز وقعی به این قانون نمی نهند. برای مثال در قانون اساسی تاکید شده است نخست وزیر باید از سوی بزرگترین ائتلاف پارلمانی انتخاب شود، اما شاهدیم که نخست وزیر کنونی وابسته به هیچ یک از احزاب نیست. حتی فاقد یک نماینده در مجلس عراق هست و این در حالی است که سمت نخست وزیری را کسب کرده است.
کردپرس: هم اکنون شاهدیم که مذاکرات میان دولت اقلیم کردستان و دولت مرکزی عراق در جریان است. این مذاکرات هر چند مدت یک بار برگزار شده و حتی اگر به توافقی نیم بند ختم شده باشد توافقات اجرایی نگردیده و هر یک، دیگری را متهم به نقض توافق می کند و این سیکل باطل ادامه دارد. به عقیده شما راه حل ریشه ای برای پایان دادن به بحران کنونی در روابط اقلیم کردستان و دولت مرکزی عراق چیست؟
محمد حاجی محمود: راه حل در چند مورد خلاصه می شود. راه حل ریشه ای این است که قبل از هر چیز نباید حقوق هیچ یک از طیف های عراقی چه کُرد، شیعه، سنی و ترکمانی نقض شود. باید پایبند قانون اساسی عراق بود و حق طیف ها حفظ شود. نکته اصلی و اساسی این است که به عقیده من اجرای نظام حاکمیتی کنفدرالی برای عراق کنونی بهترین تصمیم و اقدام است. از سوی دیگر به عقیده من باید هیئت های اقلیم کردستان قبل از سفر به بغداد راه‌ تهران را در پیش گیرند و با جمهوری اسلامی ایران به توافق برسند و پس از آن به پایتخت عراق بروند.
کردپرس: موضوع پایانی دخالت های ترکیه در عراق می باشد. همانگونه که استحضار دارید پس از سفر خلوصی آکار وزیر دفاع ترکیه به عراق و حتی پیش از آن نیز تهدید اقلیم کردستان و به ویژه شنگال از سوی آنکارا تشدید شده است. حتی گفته می شود احتمال اشغال شنگال از سوی ارتش ترکیه وجود دارد. ارزیابی شما از تشدید تهدیدهای ترکیه و نگرانی ها در اقلیم کردستان در این باره چیست؟
محمد حاجی محمود: به عقیده من هم اکنون ترکیه و پ.ک.ک در جنگی هستند که آن را به خاک ما کشانده و تسویه حساب خود را در خاک ما انجام می دهند. لازم است آنها این جنگ و نزاع را به خاک خودشان در ترکیه و کردستان ترکیه ببرند و مشکلات خود را در آنجا حل و فصل کنند.
https://kurdpress.com/.../%DA%A9%D9%86%D9%81%D8%AF%D8.../...
مصاحبه‌: حسن صالحی - سرویس عراق و اقلیم کردستان خبرگزاری کردپرس


زۆرترین خوێندراو