ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان دەڵێت: لەمەودوا کەس ناتوانێ بێ ناو تۆمارکردن پێکوتەی دژە کۆرۆنا وەربگرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، تائێستا زیاتر لە 54 هەزار پێکوتەی دژە کۆرۆنا گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند "شێوازی دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا بە سیستەمی ئۆنلاینە لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی تایبەت بە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس. پێشتر کەسانێک بێ ناو تۆمارکردن لەو ئەپلیکەیشنانە پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرت، چونکە داواکاریی لەسەر پێکوتە کەمبوو، بەڵام لەمەوبەدوا کەس ناتوانێ بێ ناو تۆمارکردن لەو ئەپلیکەیشنانە پێکوتە وەربگرێت، چونکە داوکاریی لەسەر پێکوتەی دژە کۆرۆنا زۆر بووە.
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی لەبارەی جۆرەکانی پێکوتە و خواستی هاونیشتمانیان بۆ ڤاکسینی فایزەر وتی: "بەهۆی ڕۆڵی ڕاگەیاندن و لێدوانەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هاووڵاتیان زیاتر داوای پێکوتەی فایزەر دەکەن، نەک پێکوتەکانی دیکە، بەڵام پێکوتەکان هەموویان کاران و باشن و هەمووشیان بە دوو جار دەدرێنە هاووڵاتیان. تائێستاش زیاتر لە 54 هەزار پێکوتەی دژە کۆرۆنا گەیشتووەجارتە هەرێمی کوردستان، بەڵام نزیکەی 46 هەزار کەس ناویان بۆ وەرگرتنی پێکوتە تۆمار کردووە.
بەپێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سێ جۆر پێکوتەی دژە كۆرۆنا لە هه‌رێمی كوردستان دابینكراون، كه پێکوتەکانی سینۆفارم و ئه‌سترازێنیكا و فایزه‌رن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052