به‌م پشووه‌ په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی په‌روه‌رده‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

17.04.2021
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی نیسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراسته‌ی  بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان وە سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن ده‌كات و له‌ ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه‌ "ناوەرۆکی هەردوو فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٥و١١٦) کە لە ٢٠٢١/٤/١١ دەرچووە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە بۆ کاری پێویست".

له‌ ئاگاداریه‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو هەندێک دەنگۆ دەبیستین کە جێبەجێ ناکرێت ، ئەم نووسراوانە فەرمانی فەرمییە و دەبێت جێبەجێبکرێت، وە داوامان لە گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کردووە ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی کە کێشەیان هەیە لە e-wane یان خەتی ئینتەرنێتیان ناگات یان هەر هۆکارێکی تر لیستەکانمان بۆ بنێرن، بۆیە تا بڕیاری نوێ دەردەچێت ئەم دوو فەرمانە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە.


زۆرترین خوێندراو