ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

18.04.2021
جەماوەر نیوز
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئەو کەسەی شەوی رابردوو لەناو بازاڕی هەولێر تەقەی کرد، دەستگیرکراوە و رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو 17ی نیسان، لە بازاڕی سەید مستەفای هەولێر، چەند کەسێک لەسەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی ناوماڵ، تووشی دەمەقاڵێ بوون و یەکێکیان بە چەک تەقەی کرد.
موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، لە تەقەکردنەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەر لەو شوێنەشدا تەقەکەرەکە کە ناوی (ئـ،م،س)ە، دەستگیرکراوە و سەرەڕای ئاشتبوونەوەی هەردوولا، رادەستی دادگاش دەکرێن، چونکە ئارامی شاریان تێکداوە.

زۆرترین خوێندراو