بایده‌ن بڕیاردا به‌ زیاد وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران

18.04.2021
جەماوەر نیوز
جۆ بایدن، سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بڕیارەكەی سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەران پەشیمان بویەوە و بڕیاریدا ئەمساڵ ژمارەیەكی زیاتر پەنابەر وەربگرن.
رۆژی هەینی جۆ بایدن واژی لەسەر زیادكردنی ژمارەی ئەو پەنابەرانەی وەردەگیردرێن بۆ 62 هەزار و 500 كەس كرد و بەوەش ئەو 15 هەزار كەسەی بۆ زیاد كرد كە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشو دیاری كردبو بۆ وەرگرتن و خۆی بڕیاری دابوو وەك خۆی بمێنێتەوە.

زۆرترین خوێندراو